ئیدریس بارزانی سەرکردەیەکی هەردەم لە یاد
مەحاڵە وشەکان بتوانن باس لە سەرکردە و مرۆڤە مەزنەکان بکەن، ئەوانەی بە شکۆی لە ناو لاپارەکانی مێژوودا تۆمار کراون و جێگای خۆیان چەسپاندوە لە نێوان نەمران کە هەردەم بە زیندوویی دەمێنەوە، و بوونەتە سومبولی میللەتێک، لە ناوی میللەتی کوردیش لەو جۆرە مرۆڤە مەزنانە بوونیان هەیە ئەوانەی بە رۆح لەگەڵماندا دەژیەن یا ئەوانەی بە گیان و جەستە لەگەڵماندان.
ئیدریسی بارزانی جوانەمەرگ هەردەم لە یادمانە و یەکێکە لە سەرکردە کوردەکانی پێگە و تایبەتمەندی لە دڵی هەموو کوردێکی دڵسۆز و ئەوانەی ئەو سەرکردەیان ناسیووە دا هەیە، ئیدریس بارزانی ئەندازیاری ئاشتی و تەبایی بوو بۆ یەکریزی نێو ماڵی کورد، و هەماهەنگی لەگەڵ لایانە عێراقیەکانی ئۆپۆزسیۆن، هەر رۆڵی ئەو بوو لە ساڵانی ناوەراستی هەشتاکان لایانەکان گەیشیتنە رێککەوتن،
ئیدریس بارزانی لە میانەی شۆرشی ئەیلول لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی لە خزمەت جەنابی ژەنەراڵ مەلا مستەفای نەمر دا بوون رۆڵی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی پێشمەرگە قارەمانەکان بەسەر دوژمندا، بێگومان لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی شان بە شانی پێشمەرگە قارەمانەکانی لە ریزی پێشەوەی جەنگ دابوون، کە ئەمەش هیز و تینێکی بێ ووچانی دەبەخشیە پێشمەرگەکان.
ئیدریس بارزانی وەک باسی لێوە دەکەن کەسێکی سادە و ژیر بووە، جێگای رێز و خۆشەویستی بووە، لە گفتوگۆکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی بەغدا رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتنە مێژوویەکەی١١ ئاداری ١٩٧٠ هەر ئەواش وای لە حکومەتی عێراق کردوە چەندین جار هەوڵی تیرۆر کردنی بدات، بەهۆی ئەوەی بەهتچ شێوەیەک سازشی لە مافەکانی میللەتەکەی نەکردوە.
کۆچی دوای ئیدریسی هەردەم لە یاد کۆستێکی گەورەیە لە بزاڤی رزگاری خوازی کورد نەخاسمە لە ساتەوەختێک کە کورد پێوتستی پێبوو، هەروەها ئەرکی جەنابی سەرۆک بارزانی قورستر کرد لە سەرکردایەتیکردنی بزاڤی رزگاری خوازی کورد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک بارزانی وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو و پێشمەرگەیەکی بەئەمەک بەردەوام لەو رێبازە تا کوردستانی گەیاندە ئەمرۆی کەناری ئازادی و ئارامی و پێکەوە ژیان، و ئەگەر خەیانەت نەبووایە ئەمرۆ کوردستان لە رێزبەندی وڵاتانی سەربەخۆ بوو.
ئەمرۆ ساتێک یادی کۆچی دوای سەرکردەیەکی مەزن وەک ئیدریس بارزانی دەکەینەوە، دەبێ پەند و عبرەت لە خەبات و ژیانی ئەو مرۆڤە مەزنە وەربگرین بۆ یەکریزی نێو ماڵی کورد کە ئەمرۆ لە هەموو کات و ساتێک زیاتر کورد پێویستی پێەتی، بۆ وەڵامدانەوەو بەرپەرچدانەوەی دوژمنان.
ئیدریسی هەردەم لە یاد سومبولی پێکەوە ژیان و یەکریزی بوو.

شێرکۆ حەبیب