یاسا و سیاسەت پەیامی مرۆڤە، بەرهەم دروستکردنی شارستانیەت دەبێت:
ئێمە لەنێوان خراپ لەسەر نیشتنی یان بۆشایی یان لاوازی بەرەی کوردستانی و نەبوونی دەستووری کوردستانی و ڕازی بوون بە دەستکەوتی بەدی هاتوو داین؛
ئەنجامی دەنگەکانی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە گەلی کوردستان زۆر پیرۆز بێت، بۆ لەمەودوا ئاوات و شانازی حزبی و تاک ببێتە بەرەی کوردستانی لە چوارچێوەی هەبوونی دەستووری کوردستانی و پارێزگاری کردنی دەستکەوتی بەدی هاتوو.
بۆ هەر پێشێلکاری کردنی دەستووری کوردستانی بگەڕێنەوە بۆ بزوێنی بەرەی کوردستانی دیسان بۆ خزمەتی دەستووری کوردستانی و پارێزگاری و زۆر کردنی دەستکەوتەکانی کوردستان ببین.
تێبینی ١/ سیاسەتی ئێمە بازی بەرەی کوردستانی و دەستووری کوردستانی و تەواو ڕازی بوون بە دەستکەوت بەدی هێنان دەدات، بۆیە ئەنجامی هەڵبژاردن بەدڵی هیچ هێزێکی سیاسی نییە.
تێبینی ٢/دەستووری عێراق ئەوەندە بۆشایی و کەلێنی تێدایە تا بەرەی کوردستانی لە خزمەت چوارچێوەی دەستووری کوردستانی لەگەڵ هێزی دەستکەوتی کوردستانی بەدی هاتوو یاری بەهێز و کارا بکەن تا دڵخوازی سیاسی بهێنێتە بەرهەم بۆ هێزی سیاسی لەناو کوردستان و بەرامبەر دەرەوەش بوەستێت.
تێبینی ٣/ سەردەمی ڕێگە نەدانی هەبوونی دەستووری کوردستانی شۆڕش دەکرێت و نەبوونی دەستکەوت وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ ڕزگاری دەبێتە خەبات لەژێر بەرەی کوردستانی دیسان بۆ خزمەتی چوارچێوەی شۆرش و ڕزگاری.
پیرۆز بێت سەرووی یەک ملیۆن دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەکبەر یووسف