خالید تەها مامۆستای وەرزش لە دهۆك: بەشداریكردن لە خول و پێشبڕكێ وەرزشییەكانی دەرەوەی وڵات كاریگەریی باش و گەشەیەكی نەتەوەیی بەرفراوانی دەبێت

خالید تەها  مامۆستای وەرزش لە دهۆك:  بەشداریكردن لە خول و پێشبڕكێ وەرزشییەكانی دەرەوەی وڵات كاریگەریی باش و گەشەیەكی نەتەوەیی بەرفراوانی دەبێت

 

 یانەكانی كوردستان لە وەرزەكانی پێشوو و لە خولە جیاوازەكاندا توانیویانە بەشدارییەكی بەهێز بكەن و ڕۆڵی خۆیان لە ناساندنی كەلتوور و نیشتمان و ناسنامەی كوردستانی خۆیان لە خولە وەرزشییەكاندا بسەلمێنن و ناوی كوردستان نەك تەنیا لەناو خولەكانی عێراقدا، بەڵكو ناو و ناسنامەی كوردستانی ببەنە دەرەوەی وڵات، لە ناوخۆشدا وەك تیمێكی سەركەوتوو و بەناوبانگ بناسرێن، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە كە بۆ یەكەمین جارە لە مێژووی خولی پاڵەوانی یانەكانی كەنداو و لەسەر ئاستی عێراقیش یانەی دهۆك بووە خاوەنی جامی ئەو پاڵەوانێتییە و دەستكەوتێكی گەورەی بەدەست هێنا و ناو و ناسناوی كوردستانی لە جیهاندا ناساند، ئەمەش هاوكات بوو لەگەڵ بوونی چەندین یانە بەهێزی كوردستانی لە گەمە و خولە جیاجیاكانی عێراق و چەندین ناسناوی گرنگیان بەدەست هێنا، ئەم دەستكەوتەش بۆ ئەو پاڵپشتی و پشتگیرییە دەگەڕێتەوە لە كابینەی نۆیەمدا كە بە پاڵپشتیی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگییەكی باشی داوە بە یانە وەرزشییەكانی كوردستان، یاریگاكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و هەریر نۆژەن كرانەوە و بوودجەی پێویست بۆ یانەكان دابین كرا و، ئەنجامە باشەكانی یانەكانی كوردستان جێگەی دڵخۆشی بوون. ئەم ئاستە باشە لەسەر ئاستی ئافرەتانیش دەرئەنجامی باش بەدەست هاتووە، لەوانە یانەی كچانی سەنحاریب كە ئەنجامی زۆر باشی بەدەستهێنا و بوونە پاڵەوانی عێراق لە خولی بالەی نایابی كچانی عێراق، كە بە شێوەیەكی گشتی بۆ یەكەمین جارە كچان ڕۆڵیان لە بەرەوپێشچوونی وەرزش لە هەرێمی كوردستان هەیە و دەرئەنجامی باشیان بەدەست هێناوە. هەموو ئەو ئەنجامە باشانە كە لەماوەی ڕابردوودا بەدەست هاتوون، دەستپێكی گەیشتنن بەئامانجی باشتر و زیاتر ناساندنی ناسنامەی نەتەوەیی كوردستانی، بۆیە زۆر گرنگە ئەم ئاستە نەك تەنیا بپارێزرێت، بەڵكو بۆ پێشەوەی ببرێت، تاوەكو بتوانین زیاتر بەشداری لە خول و پێشبڕكێكانی دەرەوەی وڵات بكەین، ئەمەش ڕێگەیەكی زۆر باشە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە و ناساندنی نیشتمان و ناسنامەی نەتەوەیی و كوردستانیبوونمان.

 

Top