مامۆستا سەعد محەمەد ئەمین عومەر پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی عومەری كوڕی خەتتاب، لە شارۆچكەی شێخان: دەنگ بە لیستی 275 دەدەین كە لیستی سەرۆك بارزانی و لیستی شەهیدان و پێشمەرگە و پێكەوەژیانە
ئەگەر سەیری مێژوو بكەین، ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە كە ڕێبازی بارزانی و بنەماڵەكەی بۆ كوردایەتی و ئایینپەروەری و خزمەتكردنی كوردستان، نزیكەی سەد ساڵە بەردەوامن، لە زەمەنی شێخ عەبدولسەلامی شەهیدەوە تا ئەمڕۆ، ئەم بنەماڵەیە هەمیشە لە ناو كورد و لە ناو كار و زەحمەتی و چارەسەركردنی كێشەكانی كوردستانیاندا بوون. باوكی ڕۆحیی نەتەوەی كورد «مەلا مستەفا بارزانی» شاخەكانی كوردستانی كرد بە پەناگەی خۆی، نەك لە قەسرەكانی بەغدا خۆش و ڕەحەت بژی. بەڕاستی ئەمڕۆكە كوردستان بەردەوام خاوەندارێتیی خۆی دەكات. من نامەوێت بڵێم تەنیا پارتی، بەڵام ڕێبازەكە مەزنە. ئەمڕۆكە هەموو نەتەوەكانی كوردستان و عێراق «عەرەب، توركمان، شەبەك، ئێزدی، مەسیحی، كاكەیی»، با دیسان بێن و دەوری خۆیان ببینن، تا ئەمن و ئاسایشمان هەبێت. ئەم ڕێبازە هەزاران قوربانیی داوە و سەدان عالمی لە زوڵم و غەدر پاراستووە. ئەمە لیستی سەرۆك بارزانی، لیستی شەهیدان، لیستی پێشمەرگە و پێكەوەژیانە.
پێویستە ئێمە وەك كوردستانی وەفادار بین، بیرمان بێت لە پێنج ڕۆژەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە بەغدا، كاتێك هیچ جێگەیەكی ئارامی نەبینی و ڕۆژانی سەخت و دژواری بینی. ئەو پێنج ڕۆژە چارەنووسی كوردی دیاری كرد، لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە ئەمڕۆكە لە ئارامیدا دەژین، شارەكانمان ئاوەدانن، ئەمن و ئاسایشمان هەیە و دەژین؛ نە كچەكانمان ترسی لێ دەنیشێت، نە كوڕەكەمان، نە ژنەكەمان، نە هیچ چەتە و مافیایەك دەتوانێت لێرە بێت، وەك لە هەرێمەكانی دیكە هەیە. ئەم لیستە، لیستی كوردستانە. بە بەهێزبوونی لیستی 275 كە لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزەی بارزانییە، كورد لە بەغدا بەهێز دەبێت و هەوڵەكان بۆ دابەشكردنی هەرێم سەر ناگرێت. ئەگەر پارتی لە بەغدا بەهێز بێت و دەنگی زۆر بێت، دەبێتە هۆكاری جێبەجێكردنی دەستوور و یاساكان، بەتایبەتی جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم.
جەنابی سەرۆك بارزانی دیدێكی خواپەرستانەی ئامادەیە، ئەو مافە كەمە نییە كە لە دەستووردا هەیە، بەڵكو ئێمە زیاتریشمان دەوێت. ئێمە داوای حەقیقەت و عەدالەت و یەكسانی دەكەین، چونكە بێخاوەن نەبووین، هەموومان براین، هەموو پێكەوە لە عێراقدا دەژین، بەڵام دەبێت ئەمە ڕێباز و حزبێك سەرپەرشتی بكات.
