مەلا هێمن بیرەسپانی وتارخوێن و پێشنوێژ لە مزگەوتی بیرەسپان لە شاری كەركوك بۆ گوڵان: سەرۆك مسعود بارزانی مەرجەع و پارێزەری پێكەوەژیان و مافە نەتەوەیەكانی گەلی كوردستانە

مەلا هێمن بیرەسپانی وتارخوێن و پێشنوێژ لە مزگەوتی بیرەسپان لە شاری كەركوك بۆ گوڵان: سەرۆك مسعود بارزانی مەرجەع و پارێزەری پێكەوەژیان و مافە نەتەوەیەكانی گەلی كوردستانە


بسم الله الرحـ‌من الرحیم
( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ) صدق الله العظیم
خاکی پیرۆزی کوردستان وەک پێشەوا قازی محەمەد دەفەرمووێ(2+2=1)
نیشتیمان و خاك لە لای هەموو میللەتێك پیرۆزە ، میللەتی کوردیش وەك هەر میللەتێکی تر خاوەنی خاك و زمان و نیشتیمانی خۆیەتی كە ئەمەش وەكو هەموو گەل و نەتەوەیەك خوا پێیداوە و ئەمەش جگە لەوەی ماف و هەقی خۆمانە ئەوە دەبێت گەلی كورد و كوردستان بە پیرۆزی سەیری بكات، هاوكات هەموو تاكێكی میللەتەكەمان داکۆکی و پارێزەری لە خاك و نەتەوەكەی بە ئەركی لە پێشینەوەو سەرەكی دەزانێت و بەدرێژای مێژووش گەلی كورد و كوردستان خۆیان بەخت و فیداكردوە بۆ خاك و نەتەوەكەی و ڕووباری خوێنی بەخشیووە بەشەهێدبوونی هەزارەها ڕۆلەی قارەمان و بەئەمەك و گیانفیدا، لەمبارەوەش ئەگەر سەیر بكەین لە ڕوانگەی ئاینی ئیسڵامەوە لەوكاتەی پێغمبەری ئیسڵام(درودی خوای لەسەر بێ )لە مەككە كۆچ دەكات لە دەست قوڕەیش واتە لە نیشتیمانی خۆی دەردەچێت و دەفەرمووێت ئەی خاك و نیشتیمان ئەگەر دەرم نەکەن هەرگیز بەجێت ناهێڵم و زۆرم خۆش دەویت ، بۆیە ئێمەی میللەتی کوردیش خاوەنی خاکێکی پیرۆزین دەبێت خۆشمان بوێت و پارێزگاری لێ بکەین لە داگیرکەران و نەیارانی کوردستان، لەلایەكی دیكەوە بە درێژای مێژوو كوردستان بەگشتی و بەتایبەتی(باشوری كوردستان)هەرێمی کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاین و ئاینزاكان بووە كە هەموو ئاین و مەزهەب و بیروبۆچوونە جیاوازەکان تیدا لە ناخۆشی و خۆشیدا پێکەوەژیاون، چونكە ڕێبازەی بارزانی ئەوەی بەدەستیهێناوەو گەشەی پێكردوە، چونكە ڕێبازی بارزانی زیاتر بریتییە لە(ئاین دۆستی ، نیشتیمانپەروەری ، مرۆڤ دۆستی )هاوكات ئەو بنەمایانە بەردەوام و قۆناغ بە قۆناغ فێری میللەتیان کردوە، هەر بەمجۆرەش میللەتی کورد ژیان بەسەر دەبەن و ئەم کوردستانە دەیان زانای ئاینی و شێخانی تەریقەت و سیاسەتمەداری لێهاتووی لێ دروست بووە ، بۆنموونە( پێشەوا قازی محەمەد، شێخ ئەحمەدی بارزان ، شێخ محمودی نەمر ، شێخ عبدالسلام بارزانی ، مەلا مستەفای بارزانی )کە لەئێستادا سەرۆك مسعود بارزانی مەرجەع و هەڵگری ئاڵا و شکۆی میللەتی کوردو كوردستانە لە هەر چوارپارچەی کوردستان( باکور ، ڕۆژئاڤا ، ڕۆژهەڵات ، باشور )هەر بۆیە ئێستا لەو كات و قۆناغە هەستیارەدا وەكو مامۆستایانی ئاینی داوا لە هەموو لایەن و پارچەكانی كوردستان دەكەین یەکگرتوو و یەك بڕیاربین بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی میللەتە ستەم لێكراوەكەمان بەڕابەرایەتی مەرجەع و سەرۆکی میللەتی کورد مسعود بارزانی و دوژمن لەچۆك بنێن و کورد هەردەم لە لوتکەدا بێت و دوژمن سەرشۆڕی مێژوو بکەن .
بژی کورد و کوردستان لەهەر چوار پارچەدا

Top