مامۆستا مەلا ئەیووب باڵەكی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا تەلعەی مەنتك لە هەولێر: بەهێزبوونی لیستی بارزانی لە بەغدا دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی مافەكانمان لەوانەش چارەسەركردنی ماددەی 140 و مافە داراییەكانی هەرێم

مامۆستا مەلا ئەیووب باڵەكی  پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلا تەلعەی مەنتك لە هەولێر:  بەهێزبوونی لیستی بارزانی لە بەغدا دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی مافەكانمان لەوانەش چارەسەركردنی ماددەی 140 و مافە داراییەكانی هەرێم

 

 

كورد و كوردستانیان پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بەو هێز و لایەنە بدەن كە پێگە و قورسایی كورد لە بەغدا بەدەست دەهێنێت، كار بۆ كۆتاییهاتنی هەموو ئەو پێشێلكاری و زەوتكردنانەی ماف بكات و لێرەش خزمەتی میللەت بكات و پرۆژە و كاری خزمەتگوزاری پێشكەش بە میللەتەكەی بكات، پێویستە دەنگ بەو كەسە بدەین كە بە ڕواڵەتیەوە دیار بێت و لێ ڕابینین، پێی بكرێ و ڕێبازی بارزانی بەڕێوە ببات. پێویستە لە بەغداش ئەندامانی پەرلەمان زۆر بەهێز و زمانزان بن و سیاسییەكی عەقڵانی بن و لەپێناو یەكسانیدا كار بكەن و كێبڕكێی عەرەبەكان بكەن و داواكارییەكانمان بەدەست بهێنین.ئەوەی ئەم ئاوات و خواستانەشی تێدایە كەسانێكن لەسەر ڕێبازی بارزانی پەروەردە كراون و بە كردار سەلماندوویانە دەنگی هەقی میللەتی كوردن، بۆیە پێویستە خەڵك ورد و كارا بن لە دەنگداندا و دەنگ بە كەسێك بدەن كە «لێی ڕادەبینن و خزمەت دەكات و ئیش دەكات». عەرەب دەڵێت: «من لا یغنی لنفسه، فكیف یكون لغیره» واتا(ئەوەی ناتوانێ بۆ خۆی بژی، چۆن بۆ كەسانی دیكە دەبێت). دەنگی ئێمە لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوەیە و هەرچەندە نوێنەرەكانمان زیاتر و بەهێزتر بن لە حكومەتی عێراق، دەتوانین بودجە و هێز و قوەتمان زیاتر بێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دیپلۆماسییەتی باشترمان بۆ بكرێت.

بەهێزبوونی لیستی بارزانی دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی مافەكانمان، لەوانەش چارەسەركردنی ماددەی 140 و مافە داراییەكانی هەرێم. هەر بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەردەوام بێت، كوردستان بەرەو پێش و گەشەسەندنێكی زیاتر دەچێت. بە سەرۆكایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و، نێچیرڤان بارزانی و، مەسرور بارزانی، كوردستان زۆر بەرەوپێش دەچێت، چونكە ئەم مافانەی هەمانە بە قورسی بەدەست هاتوون.

 

Top