هونەرمەند سامی کاکە:پارتی داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە دەستوورییەکانی کوردستان دەبێت

هونەرمەند سامی کاکە:پارتی داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە دەستوورییەکانی کوردستان دەبێت

دەنگی ئێمە بریتییە لە بڕیارمان بۆ ژیانێکی باشتر. با پێکەوە، بە دڵێکی گەرم و هیوایەکی زۆرەوە، لە ڕۆژی دەنگداندا درێژە بە پرۆسەی پێشخستن بدەین. ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئایدیا و ئیرادەیەکی بەهێزە و هیچ کات سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان ناکات».

بە پاڵپشتیی پارتی هونەرمەندان توانیویانە دەیان کاری ناوازە پێشکەش بکەن، چونکە پارتی بڕوای تەواوی بە پێشکەوتنی هونەر هەیە و لە گشت سێکتەرەکاندا کاری جددی کردووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە. بێگومان پارتی داکۆکیکار و پاڵپشتی سەرەکی هونەرمەندان بووە و لەم چوارچێوەیەدا، لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەما، شانۆ و مۆسیقای ساز کردووە.

بۆیە بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی هێزە شۆڕشگێڕەکەی کوردستان دەدەم و دڵنیام لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەبێتە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە ڕەواکانمان. تا پارتی بەهێز بێت، کوردستانمان ئارام و بەهێزتر دەبێت و کەسیش ناتوانێت زەفەر بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەرێت.

 

هونەرمەند سامی کاکە:پارتی داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە دەستوورییەکانی کوردستان دەبێت
Top