هونەرمەندی موزیکژەن جەمال ئامێدی:پارتی بۆ ئاوەدانی و بونیادنانی وڵات و هێنانەدیی خۆشگوزەرانی کار دەکات

هونەرمەندی موزیکژەن جەمال ئامێدی:پارتی بۆ ئاوەدانی و بونیادنانی وڵات و هێنانەدیی خۆشگوزەرانی کار دەکات

ئەمڕۆ ئێمە لە گەرمەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقین. هیوادارین بە ئارامی و هێمنی ئەم هەڵمەتە بەڕێوە بچێت. سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنە پرۆسەیەکی گرنگە، بۆیە داوا دەکەم گشت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی تێدا بکەن و دەنگ بدەن بەو لیستەی کە شایەنی دەنگی هاووڵاتییانە.

مێژووی پارتی بۆ دۆست و دوژمنان دیارە، بە بۆچوونی من لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو لیستەیە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەم دەنگ بە لیستی (٢٧٥) بدەن، چونکە پارتی هەڵگری پەیامی کوردایەتی و بەرگریکردنە لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی دەستوور، کە ئەم مافانەی بۆ ئێمە دیاری کردووە، دڵنیام لەوەی کە بەربژێرەکانی پارتی لە بەغدا بە هەموو هێز و توانایەکیان بەرگری لەم مافانە دەکەن، ئەوەشمان بیر نەچێت کە پارتی کار دەکات بۆ ئاوەدانی و بونیادنانی وڵات و هێنانەدیی خۆشگوزەرانی.

هونەرمەندی موزیکژەن جەمال ئامێدی:پارتی بۆ ئاوەدانی و بونیادنانی وڵات و هێنانەدیی خۆشگوزەرانی کار دەکات
Top