مەسرور بارزانی: دووسایدی حاجی ئۆمەران بەشێکە لەو پلانەی بۆ ئیدارەی سۆران هەمانە
ئهمڕۆ دووشەممە، 03ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمهرانی کردەوە.
لە دوای کردنەوەی دووسایدی حاجی ئۆمەران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکوردستان24ـی ڕاگەیاند، هەرچەندە ئێرە شوێنێکی سەخت و دوورە، بەڵام ڕێگەیەکی نێودەوڵەتییە، بۆیە پێویست بوو گرنگی بەم شوێنە بدەین.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پرۆژەیە بەشێک بوو لەو پلانەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەمانە، دەستخۆشی لەو کۆمپانیا جێبەجێکارە دەکەم کە توانی بەشێوەیەکی زۆرباش ئەم پرۆژەیە دروست بکات و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان، گوتیشی ئینشائەڵڵا شتی دیکەش بەڕێوەیە، بەڵام با ئەوانیش دروست بکرێن، بەیەکەوە دێین و ئەوانیش دەبینین.
