ئەوەی پێویستە بیكەیت لەكاتی بوورانەوەی كەسێك

ئەوەی پێویستە   بیكەیت لەكاتی بوورانەوەی كەسێك

ئەگەرچی زۆربەی حاڵەتەكانی بوورانەوە Fainting بۆ ماوەی چەند خولەكێك بەردەوام دەبن، بەڵام پێویستە لەسەر هەر كەسێكی نزیك كەسی بووراوە كە لای بمێنێتەوە تا بەتەواوی دێتەوە هۆش خۆی، هاوكات لەگەڵ ئەنجامدانی چەند هەنگاوێكی سادەی وەكو: لەسەرخۆ گرتنی ئەو كەسەی كە خەریكە دەبوورێتەوە ئینجا پاڵخستنی لەسەر پشت و بەرزكردنەوەی قاچەكانی تا 30 سم، یان دانانی شتێك لە ژێر قاچەكانیدا بەمەبەستی هاندانی سووڕی خوێن بۆ مێشك، خاوكردنەوەی پشدێن یان كەمەربەند یان هەر جلێكی تەسكی كەسەكە، ئینجا كردنەوەی پەنجەرەكان بەمەبەستی هەواگۆڕكێ. نابێت هەرگیز ئاو یان شلەمەنی بدەیتە كەسەكە یان ئاو بەسەر دەموچاویدا بپرژێنیت، چاودێریی هەناسە و لێدانەكانی دڵی بكە، لەكاتی وەستانی هەناسەدا پێویستە هەناسەی دەستكردی CPR بۆ ئەنجام بدەیت و پەیوەندی بە بەشی فریاكەوتنەوە بكەیت. پاش بەهۆشهاتنەوە پێویستە بۆ ماوەی 10-15 خولەك بحەسێتەوە پاشان دابنیشێت بۆ ماوەی چەند خولەكێك ئینجا لەسەرخۆ هەڵسێتەوە، پاشان دەتوانێت ئاو بخواتەوە، دوا هەنگاو بریتییە لە دڵدانەوەی كەسەكە چونكە بوورانەوە حاڵەتێكی پڕ نیگەرانییە.

Top