مەلا عەلی بابەكر زێباری كارگێڕی لقی یەكی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی لە شێخان: دەنگدان سەركەوتنە، ئارامی و پێكەوە ژیانە، پاراستنی خوێنی شەهیدانە

مەلا عەلی بابەكر زێباری  كارگێڕی لقی یەكی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی لە شێخان:  دەنگدان سەركەوتنە، ئارامی و پێكەوە ژیانە، پاراستنی خوێنی شەهیدانە

 

 

بە ناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

من وەك مامۆستایەكی ئایینی، پێم وایە كە هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە. پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) حەزی لە شارەكەی خۆی دەكرد، كاتێك لە مەككە دەركرا، فەرمووی: «وەڵڵاهی ئەی مەككە، تۆ خۆشەویستترین جێگای لەلام، ئەگەر گەلەكەم دەریان نەكردبام، هەرگیز لێت نەدەچوومە دەرەوە».

بۆیە ئێمەش دەبێت خزمەتی نیشتمانەكەمان بكەین و بە دەنگدان بەرگریی لێ بكەین. دەبێت مرۆڤە بەهێزەكان هەڵبژێرین بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی گەل و نیشتمانەكەمان بكەن و نابێت مرۆڤە لاوازەكان هەڵبژێرین. هەروەك چۆن پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) بە ئەبو زەڕی فەرموو، (كاتێك پرسیاری بەرپرسیارێتی لێ كرد): «تۆ مرۆڤێكی لاوازی، بەرپرسیارێتیش ئەمانەتە، ڕۆژی قیامەتیش شەرمەزاری و پەشیمانییە.» دەنگدان سەركەوتنە، ئارامی و پێكەوە ژیانە، پاراستنی خوێنی شەهیدانە. هەر مامۆستایانی ئایینین كە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بوون. دەنگدان لەسەر سندوقی هەڵبژاردن، بەرگریكردنە لە خاك و نیشتمان و سەربەخۆیی دەوڵەتەكەت. خوای گەورە پشتیوان بێت.

 

Top