لە مێژووی کوردایەتیدا لاوەکانمان فێرە ناسۆنالیست بوون
خەڵکی کوردستان هەمێشە خاوەنی هەستی بەرزی کوردایەتی بوونە بۆیە دەبینین لەمێژووی کوردایەتی و ئەو هەموو شۆڕشە دوورودێژەی یەک لەدوای دوای یەکی کوردستان و ئەو هەموو خوێنەی ڕژا لە لاوەکانمان دەگەرێتەوە بۆ بوونی هەستی نەتەوایەتی گیان فیدای بەرزی گەلەکەمان، بەڵێ نەتەوەی کورد هەمیشە هەستی نەتەوایەتی بەرز و پیرۆزی هەیە بۆیە زیاتر لەسەدەیەکە قوربانی بۆ خاک ونیشمانەکەیدایە ئەو هەموو خوێنەی لاوەکانمان بوو بەدەریایەک لەپێناو سەربەرزی ووڵات دژ بە داگیر کەر ئەوە سەلمێنەری هەستی نەتەوایتمانە، نابێت نکوڵی لێ بکەین چونکە هەر ئەو لاوانەمان بوون بە ووێردی سەر زمان بەردەوام گیان فیدای ئازادی سەر فرزازی کوردستانن بۆیە هەمیشە شەهیدان جێگای فەخرو شانازیمانن هەموو کاتێک شەهیدان هێڵی سورن بۆ نە تەوەکەمان چونکە لەسایەی خوێنی ئەوشەهیدانەیە کەئێستا بە ئازادی و ئاسایش دەژین بۆیە دەبینین دوای سەدەیەک لەخەبات و قوبانیدان هیچ لایەنێک نەبووە گرنگی بە ئینتمای نیشمانی بدات بگرە هەندێک جار لاوەکانمان فریو دراون بەقسەی ئۆپۆزسیون و یان فکرەیەکی ئاینی لەخشتە بردراون وایان کردووە نیشتمان بەشتەکی لاوەکی سەیر بکرێت نەوەک پارێزگاری لێ بکرێت بۆیە بەردەوام ئاریشەو ئاستەنگ لەبەردەم ڕەوڕەوەی پێشکەوتن دروست دەکەن ناهێڵن بەئامانجی سەرەکی بگەین بۆیە دەبێت ئێمە هەستی باوەڕ بەخۆبوون وەک نەتەوەکانی جیهان شانازی پێوە بکەین بەخاک وئاڵاو ئەو نیشتمانەی لەسەری دەژین کە کوردستانە تێکۆشان و خەباتی مافخوازانەی نەتەوەییمان لە بیر نەکەین دەبێت ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی ئەو کەسانە بگرین کە بێ بەرانبەر گیانلەسەردەست، بۆ مانەوە و کوردستان نەفرەتیش بۆ ئەوانەی خاوەن ئێرهابی فکرین دەبێت، هەموومان ئەوەمان ئەوەمان لەبەرچاو بێت کەهێشتا قەوارەی هەرێم لەژێر هەڕەشەی دوژمنان و نەیاراندایە بۆیە خەباتی کوردایەتی کۆتایی نەهاتووە هێشتا بە ئامانجی سەرەکی نەگەیشتووین کە دەوڵەتی سەربەخۆی کورستانە

نەجمەدین محەمەد قەراجی