سەعید زێوەیی:لیستی275 لیستی ئومێد و داهاتووی گەلی كوردستانە

سەعید زێوەیی:لیستی275 لیستی ئومێد و داهاتووی گەلی كوردستانە

هونەرمەندی پێشمەرگە سەعید زێوەیی دەڵێت: «لەبەردەم قۆناغێكی چارەنووسسازداین، قۆناغێك كە پێویستە بڕیاری دروست بدەین بۆ داهاتوو، بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان، و بۆ بەدیهێنانی خەونی گەلەكەمان، من وەك ڕۆڵەیەكی دڵسۆزی ئەم خاكە پیرۆزە، بەوپەڕی دڵنیایی و باوەڕەوە بڕیارم داوە دەنگم ببەخشم بە لیستی ژمارە (275)، لیستی ئومێد و داهاتووی گەلی كوردستان، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكە لیستی 275 تەنیا ژمارەیەك نییە لە كاغەزی دەنگداندا، بەڵكوو پڕۆژەیەكە بۆ زامنی پاراستنی مافەكان، ئەم لیستە زامنی بەردەوامی و پاراستنی مافە ڕەوا و دەستوورییەكانی گەلی كوردستانە، لە ناوچەیەكدا كە پڕە لە هەڕەشە و نادڵنیایی. لیستێكە بۆ بەدیهێنانی خەونە نیشتمانییەكان، ئەم لیستە كار دەكات بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی نیشتمانی و بەدیهێنانی ئاواتەكانی سەدان ساڵەی گەلەكەمان، كە بریتییە لە سەربەخۆیی و گەشەسەندن. لیستی 275 بەڵێنی بەردەوامبوونی پڕۆژەكانی ئاوەدانی و پێشخستنی ژێرخانی كوردستان دەدات، تا ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان فەراهەم بكات. پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە سەرووی هەموو كارەكانەوە دێت، بۆیە دەنگدان بە 275 واتە بەڵێ بۆ كوردستانێكی ئارام و دوور لە پشێوی».

هاوكاتەجەخت دەكاتەوە كە ئێمە بەیەكەوە دەتوانین داهاتوو بنیات بنێین، بۆیە داواكارم لە ئێوەی خۆشەویست، لە هەموو دڵسۆزانی كوردستان، كە هەڵبژاردەی دروست بكەن و بە یەك دەنگ و یەك ئیرادە دەنگ بدەن بە لیستی ژمارە 275.

بەڵێ بۆ لیستی 275ی پارتی، بەڵێ بۆ كوردستانێكی بەهێز و ئاوەدان!

Top