عەبدولقەهار زاخۆیی:بە میوزیك و گۆرانی پشتیوانی لە سەركەوتنەكانی پارتی دەكەم
هونەرمەندانی كوردستان پاڵپشتیی لیستی275ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن
ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
عەبدولقەهار زاخۆیی، ئەو دەنگە ناوازەیەی كە لە مێژووی هونەری دەڤەری بادینان و باشووری كوردستاندا كەموێنەیە و هەمیشە بە هەڵوێستە نیشتمانییەكانی لە هونەرمەندانی دیكە جیا كراوەتەوە، جارێكیتر دێتەوە مەیدان.
وەك هونەرمەندێكی دڵسۆز و وەفادار بە پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، عەبدولقەهار زاخۆیی ساڵی ڕابردوو لە كاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، بە گۆرانیی «پارتینە» سۆز و خۆشەویستیی خۆی بۆ لیستەكە دەربڕی، ئەمڕۆش بەڵێنی وەفاداری و پشتگیریی خۆی دووپات دەكاتەوە.
زاخۆیی ڕایگەیاندووە، كە بە میلۆدی و گۆرانیی نوێوە پشتیوانی لە سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات. ئەو وەك سوپرایزێك بۆ لایەنگرانی ئەم هێزە نیشتمانییە كە نزیكەی ٨٠ ساڵە لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەلەكەی، سڵی نەكردووەتەوە، سروودێكی نوێ بۆ سەركەوتنی پارتی ئامادە دەكات. ئەمەش جارێكیتر دەیسەلمێنێت كە هونەر و نیشتمانپەروەری لە دڵ و دەنگی عەبدولقەهار زاخۆییدا یەكگرتوون.
