لیدی ڕەنگ شین

لیدی ڕەنگ شین

زاناكان هەرگیز نەیان دەتوانی LED ڕەنگی شین دروست بكەن، لە 60ـەكانی سەدەی ڕابردوو زاناكان توانیان زۆر بە ئاسایی LED ڕەنگی سوور و سەوز دروست بكەن، بەڵام ڕەنگی شین بووبوە كارێكی زۆر زەحمەت لە لایان، چونكە ئەو مەوادەی بە دروستكردنی ڕەنگی شین دەكرێت، پێویستی بە هێزێكی زۆر گەورە دەكرد، كەرەستەكانیش زۆر تایبەت بوون و بەردەست نەبوون، هەوڵەكان 30 ساڵی خایاند تا لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو سێ زانای ژاپۆنی هاتن و بە كەرەستەی (Gallium Nitride Gan) دروستیان كرد. ئەو داهێنانە ئاسایی نەبوو، بەڵكو ژیانی هەموو مرۆڤایەتی گۆڕی. لە سایەی ئەو لیدە شینە شاشەی مۆبایل و تەلەفزیۆنی فلات و ئەو گلۆپە سپییانەی كە هێزێكی زۆری كارەبای ناوێت، دروست كران، هەروا لە سایەی ئەو داهێنانە مەزنەدا هەر یەك لەو زانایانی كە ئەو داهێنانەیان كرد، لە ساڵی 2014 خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان بە دەست هێنا.

Top