خۆبەدوورگرتن لە تیشكی خۆر زیانی تەندروستی هەیە

خۆبەدوورگرتن لە تیشكی خۆر زیانی تەندروستی هەیە

تیشكی خۆر زۆر گرنگە بۆ دروستبوونی ڤیتامین D و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین Serotonin لە شانەكانی مێشكدا، كە ڕۆڵی هەیە لە ئارامبوونەوە و باشتركردنی مەزاجدا، بۆیە دووركەوتنەوە لە تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سیرۆتۆنین و هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی هەتا پاش حەسانەوەیەكی زۆریش. توێژینەوەیەكی سویدی جەخت دەكاتەوە كە خۆبەدوورگرتن لە تیشكی خۆر ڕیسكی تەندروستیی بەدواوەیە، بۆنموونە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سووڕان. توێژینەوەكە ئاماژەی بەمەش كردووە كە خۆبەدوورگرتن لە تیشكی خۆر بە تێكڕایی بەقەد جگەرەكێشان زیانی هەیە، بۆنموونە ئەو كەسانەی كە جگەرەكێش نین بەڵام خۆیان بەدووردەگرن لە بەركەوتن بە تیشكی خۆر، هەمان ڕیسكی تەندروستییان هەیە وەكو ئەو كەسانەی كە جگەرەكێشن و خۆیان لە تیشكی خۆر بەدوور ناگرن. پێویستە ئەمەش لەیاد نەكرێت كە زیاد خۆدانە بەر تیشكی خۆر بەتایبەتی لەكاتی نیوەڕۆدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات، بەهەرحاڵ بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەهەتاو ئەم ئەگەرە كەم دەكاتەوە.

 

Top