دەرهێنەر لوقمان غەریب:پارتی داكۆكیكارێكی بەهێز و كاریگەر دەبێت لە هەمبەر دوژمنان، بۆیە دەنگ بە لیستی ژمارە 275 بدەن
لوقمان غەریب وەكو دەرهێنەرێكی دیاری كوردستان دەڵێت: بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بە ماف و داخوازییە مێژووییەكانی خۆی بگات، پێویستە خەڵكی كوردستان زۆر بە فراوانی بەشداریی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بكەن و دەنگیش بە لیست و كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن
پارتی داكۆكیكارێكی بەهێز و كاریگەرە لە هەمبەر هەوڵی دوژمنان. من پێم وایە گەورەیی و توانا و یەكگرتووی پارتی وەك هێزی یەكەم و خاوەن ئیرادە و جەماوەر و نفوز تەنها لە باشوری كوردستان نییە بگرە لە جیهان و ناوچەكە و دەوروبەریشدا كاریگەرە، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكانی دوژمنان، پارتی وەك هێزی یەكەم و تاكە هێزی گەورەی كوردستان دەمێنێتەوە و تا گەیشتنیش بەو ئامانجە پیرۆزانە لە خەبات و قوربانیدان بەردەوام و سەركەوتوو دەبێت، پارتی توانی وەك تاكە هێزی خاوەن ئیرادە و یەكگرتوو، بەرگریی لە قەوارە و سنووری هەرێمی كوردستان بكات، بۆیە من داوا لە هەموو دەنگێكی ئازاد و خاوەن ئامانج و ئیرادە دەكەم كە دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی بدەن .
