ئایا گرووپی خوێن پەیوەندی بە نەخۆشییەوە هەیە؟
بەڵێ، سرووشتی ئەم پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەریی گرووپی خوێن لەسەر فاكتەرەكانی مەیینی خوێن بەتایبەتی فاكتەری VWF. لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی جۆراوجۆردا هاتووە كە پەیوەندیی گرووپی خوێن بە نەخۆشییەكان بەم شێوەیەیە: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ لە كەسانی خاوەن گرووپی جۆری O كەمترە بە بەراورد لەگەڵ گرووپەكانی دیكەدا، خاوەن گرووپەكانی A، B، AB زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە لێ دەكرێت لەگەڵ گرفتی تەندروستیی دیكەی وەكو: گرفتەكانی یاد و بیرهاتنەوە، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە سترێس یان بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل، شێرپەنجەی پەنكریاس، ئەگەری نەخۆشیی مەلاریا و مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرەكاندا VTE، هەروەها بەرزبوونەوەی ڕیسكی جەڵتەی مێشك. گرووپی جۆری O پەیوەندی هەیە بە ئەگەری هەوكردن بە بەكتریای گەدە H.pylori لەڕیخۆڵەدا، هەروەها زیادبوونی ئەگەری كولبوونی هەرسی Pepic ulcer.
