دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی بەلجیکا و کرێکارانی مانگرتوو

دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و پێکدادان لە نێوان پۆلیسی بەلجیکا و کرێکارانی مانگرتوو

 

 

ڕۆژی چوارشەممە 15ی  تشرینی یەکەم، پۆلیسی شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە میانی ڕێپێوانێکدا چەند کرێکارێکی مانگرتووی کەرتی گشتیی دەستگیرکرد و دوای ئەوەی گرژی لەنێوان لایەنەکاندا دروستبوو، گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا.

سەدان کرێکار و فەرمانبەری کەرتی گشتی بەلجیکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پلانەکانی خۆپارێزی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە ڕژانە سەر شەقامەکانی پایتەخت.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دەیان خۆپیشاندەر لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە برۆکسل دەستگیرکران.

لە برۆکسل، دەوترێت پێکدادانێکی بچووک لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوویداوە، لە کاتێکدا کرێکاران سەرکردایەتی مانگرتنی گشتییان لە دژی حکومەت کردووە، کە لەلایەن سێ سەندیکای گەورەی وڵاتەوە ڕێکخرابوو.

لە کاتی پێکدادانەکاندا ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون و ژمارەیەکی دیکەش دەستگیرکران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top