هونەرمەند بزاڤ زاخۆیی: دەنگدان بە لیستی 275 خەباتێكی مەدەنییە بۆ ئازادی و دیموكراسی
هونەرمەندی لاو و دەنگخۆش «بزاڤ زاخۆیی» بەوپەڕی قەناعەتەوە داوا لە گەنجانی كوردستان دەكات كە بەشدارییەكی كارا لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بكەن و دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن. بزاڤ زاخۆیی جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئێستا خەبات گۆڕاوە بۆ خەباتێكی مەدەنی و دەنگدان، ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژوویی و پیرۆزە بۆ هەموو تاكێكی كورد، چونكە دەرفەتێكە بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەك بسەلمێنین كە ئێمە گەلێكی مرۆڤدۆست و دیموكراسیخوازین. ل بۆئەو مەبەستە دەڵێت: «ئەمڕۆ دەبینین پارتی دیموكراتی كوردستان لەژێر سەركردایەتی مەرجەع و ڕابەرمان «جەنابی سەرۆك بارزانی» و لەسەر ڕێبازی باوكی ڕۆحیمان «بارزانی نەمر» خەبات و قوربانیدانێكی بێوێنەی لە مێژوودا پێشكەش كردووە وەك: شەهیدبوون، ئاوارەبوون، ئەنفال، لەپێناو ئازادیی ئەم وڵاتە و چاندنی تۆوی خۆشەویستیی نیشتمان و پاراستنی خاك و زمانی كوردی بوون لە نێو دڵ و دەروونی هەموو تاكێكی كوردستاندا.
بزاڤ زاخۆیی لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت: «وەك هونەرمەندێك و گەنجێكی كوردستان، بۆ ئەوەی ویژدانی خۆم ئاسوودە بكەم، دەنگی من بۆ لیستی 275ـە، لیستی پارتی، لیستی شەهید و ئەنفالكراوەكان، لیستی شكاندنی جەور و ستەم و فەراهەمكردنی ئازادی، داوا لە گشت ئەو هەوادارانەش دەكەم كە حەز لە دەنگ و هونەری من دەكەن، دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی من و بەوپەڕی قەناعەتەوە دەنگ بدەن بە لیستی 275، بۆ ئەوەی هەمیشە سەرفراز و سەركەوتوو بژین».
