هونەرمەند عەبدولعەزیز سلێمان: بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان لەم هەڵبژاردنەدا دەنگمان بۆ لیستی ژمارە 275دەبێت
هونەرمەندان پشتیوانی لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دەکەن
ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
هونەرمەند و ئاواز دانەر و كەسایەتیی شاری زاخۆ عەبدولعەزیز سلێمان دەڵێت: «لە سەروبەندی ئەم هەڵبژاردنەدا بە هەموو لایەك دەڵێم پێویستە مرۆڤ ویژدانی خۆی بكاتە حەكەم و بزانێت كێ بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەی خەباتی كردووە، خوێنی ڕشتووە و قوربانیی داوە و بەردەوامە لە خەباتكردن لەم پێناوەدا، دەبێ بزانین كەسی سەركەوتوو دوژمن و ناحەزی زۆرە و وەك داری بەردارە كە ناحەزان بەردی تێدەگرن، ئێستاش ئەوەتا دوژمنانی گەلی كورد بە هەموو شێوەیەك ڕووی دژایەتیكردنیان لە پاتی و ڕێبازی بارزانییە. هەشتا ساڵە پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك و ڕێبەرەكەی خەبات لە پێناو بەرزكردنەوەی ناوی كوردستان و پاراستنی شكۆی میللەتی كوردستان دەكەن، سەرەڕای ئالنگاری و هەموو بەربەستێك كۆڵ نادەن و بەردەوامن لە خەبات، وەكو ڕۆژی ڕووناكیش دیارە كە كێن ئەوانەی ئاستەنگ و گرفت بۆ كوردستان و گەلەكەی درووست دەكەن، بۆیە دەلێم خوشك و برایانی هێژا دەنگ بدەن بەو لیستەی كە شایستەی ئێوە و ئازادیی ئەم میللەتەن، دەست لەو كەسانە بەردەن كە هاتوونەتە سەر سفرەی حازر و بەدوای تێكدانی وڵاتەكەتەوەن، پێكەوە بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەنە لیستی (٢٧٥)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەوەی هەمیشە بە سەرفرازی بژین و ویژدانتان ئاسوودە بێت.
