هونەرمەند غازی شینە:پارتی هێزی بەرەوپێشچوونی دۆزی كورد و پاراستنی مافەكانی گەلی كوردستانە
هونەرمەندان پشتیوانی لە لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان پارتی دەکەن
ڕۆژی 11/11/2025 هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خاوەنی نزیكەی یەك سەدە خەباتە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و، وەك حزبی یەكەم لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق بەشداریی لەم هەڵبژاردنەدا دەكات لەم قۆناغە هەستیارەدا. هونەرمەندانی نیشتمانپەروەر بە ئاواز و گۆرانی و تواناكانی هونەرییانەوە بەم شێوەیە پشتیوانی لە لیستی ژمارە 275 دەكەن، كە لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
هونەرمەند غازی شینە بە شێوەیەكی قووڵ و ڕوون بۆچوونی خۆی لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت: «پارتی واتە خزمەتگوزاری، بۆیە دەنگ بە لیستی 275 دەدەم، من پارتی بە حزبێكی خاكی و هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەر دەزانم كە هەمیشە تێكۆشانی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد و كوردستان بووە». غازی شینە جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە هەر پارچەیەكی كوردستان پێویست بێت، پارتی هاوكار و یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشچوونی دۆزی كورد، لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانیشدا هەر شوێنێك پارتیی لێ بێت، خزمەتگوزاری و ئاشتیی كۆمەڵایەتی و بەرەوپێشچوون هەیە. پارتی هیچ كات سازشی لەسەر خاك و كەرامەتی كورد و كوردستان نەكردووە و شۆڕشێكی گەورە و دەریایەك خوێنی لە پێناو كوردستاندا بەخشیوە، بۆیە لەم هەڵبژاردنەشدا، بۆ ئەوەی پارتی هێزی یەكەم بێت و بتوانێت داكۆكی لە مافی گشت چین و توێژەكان، و بەتایبەتیش هونەر و داهێنان بكات، من و هاوكارانی هونەرمەندم دەنگی خۆمان بە لیستی 275 و كاندیدانی پارتی دەدەین».
