فیستیڤاڵی شەڕە تەماتە
October 5, 2025
رەنگا و ڕەنگ
شەڕە تەماتە، یەكێكە لەو فیستیڤاڵانەی چەندین ساڵە لە وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، كە بۆنەیەكی كۆمەڵایەتییە و لەلایەن ڕێكخراوە كۆمەڵایەتییەكانەوە ساز دەكرێت، فیستیڤاڵەكە بۆ مەبەستی نزیكبوونەوە و هاوسۆزی و خۆشەویستی لە شوێنە گشتییەكاندا بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵ فیستیڤاڵەكە لە شارۆچكەی «بۆنۆل»ی ئیسپانیا هەزاران كەس لە گۆڕەپانێكدا شەڕە تەماتە دەكەن؛ یەكتریان هەڵكێشاوە لە تەماتە و، ئاوی تەماتەكە جۆگەلەی بەستووە، بەشێكیش لەو كەسانەی لایەنگری پرسی غەززەن، بە ئاڵای فەلەستینەوە بەشدارییان كرد.
