زیرەكیی دەستكرد هاندەرە بۆ دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرمان
زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە هاندانی دۆزینەوەی دەرمان بە بەكارهێنانی فێربوونی ئامێری و فێربوونی قووڵ Deep learning بۆ شیكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری داتا گەورەكان بەمەبەستی دیاركردنی ئامانجەكانی دەرمان و پێشبینیكردنی وردتری كاریگەری و ئاستی ژەهراویبوونی دەرمان و باشتركردنی دیزاینی دەرمان هاوكات لەگەڵ ئەنجامدانی وردی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان. بەم شێوەیە، ماوەی كاتیی پەرەپێدان كورت دەبێتەوە و تێچووەكان كەمتر دەبێتەوە. لە لایەكی دیكە، شیكردنەوە و سكرینكردنی ئاوێتە كیمیاییەكانی دەرمان بەمەبەستی دیاركردنی كاریگەریی باشتر و بەرزكردنەوەی ئاستی سەلامەتی، یان بێ زیانیی كاریگەرییەكان، هەروەها پێشبینیكردنی سیفەتەكانی دەرمان، لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی دیزاینكردنی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نەخۆش و چاودێریكردنی، ئەمەش هەنگاوێكی ئاكتیڤ و سەركەوتووە بۆ بەكەسیكردنی چارەسەركردن Personalized treatment . ئەلگۆریتمەكانی زیرەكیی دەستكرد AI algorithms داتای بایۆلۆژیی گەورە شی دەكەنەوە بۆ ئاشكراكردنی شێوازە ئاڵۆزەكان و دەستنیشانكردنی جینەكان یان ئەو پرۆتینانەی كە پەیوەندییان بە نەخۆشییەكانەوە هەیە بەمەبەستی دیاركردنی ئامانجی نوێ بۆ دەرمانەكان.
