بەهۆی داڕمانی هۆڵی نوێژكردنی قوتابخانەیەک زیاتر لە سەد کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

بەهۆی داڕمانی هۆڵی  نوێژكردنی قوتابخانەیەک زیاتر لە سەد کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

 

 

ڕۆژی سێشەممە 30ی ئەیلوولی 2025، لە ئەندەنوسیا هۆڵی نوێژكردنی قوتابخانەیەک داڕما، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هێزەکانی فریاگوزاری هەوڵیان دەدا دەیان قوتابی و کرێکار لە ژێر داروپەردووی بینای قوتابخانەکە دەربهێنن.

دەسەڵاتدارانی جاوای ڕۆژهەڵات ڕایانگەیاندووە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 99 کەسی دیکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراون و باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.

کارمەندانی فریاگوزاری دەڵێن: لەوانەیە ژمارەی قوربانیان زیاد بکات. بەلایەنی کەمەوە 38 کەسی دیكە کە زۆربەیان کوڕانی هەرزەکارن، هێشتا لە ژێر داروپەردووی قوتابخانەکەدا گیریان خواردووە

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top