نەشتەرگەریی گواستنەوەی دڵ بە ڕۆبۆت

نەشتەرگەریی گواستنەوەی دڵ بە ڕۆبۆت

 نەشتەرگەریی گواستنەوەی دڵ بە ڕۆبۆت Robotic heart transplant surgery، جگە لە كەمترین ئەگەری زیان بە شانەكان، سوودی زۆری هەیە بۆ ڕێگرتن لە خوێنبەربوونی زۆر لەكاتی بڕینی ئێسكی سینگ و كردنەوەی بەشی پێشەوەی سینگ، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی پێویستیی نەخۆش بە گواستنەوەی خوێن، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی دژەتەن بەرانبەر بە دڵی گوازراوە یان ڕەتكردنەوە Rejection كەم دەكاتەوە، كە بە باوترین ئاڵۆزیی پاش گواستنەوەی ئەندامەكان هەژمار دەكرێت. هەروەها بە نەشتەرگەیی گواستنەوە دڵ بە ڕۆبۆت، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە چارەسەر و چاودێریی نەخۆش چەند باشتر دەبێت كە داهێنان و شارەزایی پزیشكی و نەشتەرگەری بەیەكەوە كۆ دەبنەوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی گواستنەوەی دڵ. ئامانج لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی گواستنەوەی دڵ بە تەكنەلۆژیای ڕۆبۆتی، بریتییە لە دابینكردنی سەلامەتترین و سەركەوتووترین ڕێگەچارە بە كەمترین دەستەوەردان بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام و كەمترین ئاكامی نەخوازراو لەكاتی نەشتەرگەریی ئاڵۆزی گواستنەوەی دڵ و لە كاتەكانی پاش نەشتەرگەریدا.

Top