ڕیفراندۆم: مافێکی ڕەوا و دیدێکی دیموکراسی

ڕیفراندۆم: مافێکی ڕەوا و دیدێکی دیموکراسی

 

لە ۲٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧ بە ڕێنمایی و حیکمەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، کوردستانیان لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە هەنگاوێکی مێژوویی بەرەو مافی چارەی خۆنووسین ناوە. ئەم ڕووداوە دەربڕینێکی ئاشتیانە و شارستانیانەی ئیڕادەی نەتەوەیەک بوو کە بە پێی بنەماکانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی و دیموکراسی هەوڵی چەسپاندنی مافەکانی خۆی دەدا.

ڕیفراندۆم پڕۆژەیەک نەبوو کە ئاراستەی هیچ گروپ و دەوڵەتێک بکرێت؛ بەڵکو پەیامێکی ڕوون بوو کە گەلی کورد لەبڕی توندوتیژی و سەپاندنی زۆرەملێ، ڕێگای دیالۆگ و پەنابردن بۆ سندوقی دەنگدان هەڵبژێرێت.

سەرکردایەتی ژیرانەی جەنابی سەرۆک بارزانی ڕەهەندێکی مێژوویی و دیپلۆماسی بە ڕیفراندۆم بەخشی، جەختیان لەوە کردەوە کە دیالۆگ و هاوبەشی ڕاستەقینە باشترین ڕێگایە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئەمن و سەقامگیری نێوان کوردستان و بەغدا، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و پابەندبوون بە دەستوور و ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕیفراندۆم ئامانج نییە بەڵکوو ئامرازە و ئامانج لە ڕیفراندۆم سەربەخۆیی کوردستانە .
ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۷، مانۆڕێکی دیموکراسی شارستانی پێکهێنا کە ڕەنگدانەوەی ئیڕادەی خەڵکی کوردستانە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان لە ڕێگەی ئاشتیانە کە تێیدا گەلی کورد بە ڕۆحێکی دیپلۆماسی و هەستکردنێکی بەرزی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا مافە ڕەواکانی خۆی دەربڕی.


۲٥ـی ئەیلولی ۲۰۲٥

Top