هاككردنی بایۆلۆژی چییە؟
هاككردنی بایۆلۆژی Biohacking واتە ئەنجامدانی گۆڕان لە لەش و ستایلی ژیاندا بەمەبەستی پێشخستنی تەندروستی و توانای مێشك، یان توانای وەرزشی. هاككردنی بایۆلۆژی كۆمەڵێك چەمك لەخۆ دەگرێت، لە لایەك چەند ستراتیژییەكی سادەی وەكو چاودێریكردنی خەو یان ڕەوتی مەشقی وەرزشی، لە لایەكەی دیكەدا ڕێكارە تاقیكارییەكان لە نەخۆشخانە و تاقیگەكاندا. چالاكییەكانی هاككردنی بایۆلۆژی چەند ئامانجێكی هەیە وەكو: كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، باشتركردنی لیاقە و توانای فیزیكیی جەستە، ئەنجامدانی باشتری كار و چالاكییەكان، هەروەها ژیان بۆ ماوەیەكی درێژتر. جۆرەكانی هاككردنی بایۆلۆژی: بایۆهاككردنی خۆراك بە شێوەی پلان بۆ كات و جۆری خواردن، گۆڕانكارییەكان لە ستایلی ژیاندا، یان گۆڕینی چەند نەرێتێكی پەیوەست بە تەندروستی بە شێوەی زیادكردنی مەشقی فیزیكی و وازهێنان لە جگەرەكێشان لەگەڵ گرنگیدان بە كوالێتیی خەو، مەشقە هزرییە جەستەییەكان Mind-body practices وەكو مەشقەكانی هەناسە، هەروەها بەكارهێنانی یاریدەدەری تایبەتی وەكو CoQ10، NAD، ڕیسڤیراترۆل Resveratrol، زەردەچۆ Curcumin، DHEA، هەروەها ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا 3.
