پەرتووكی (ڕێبازی كوردایەتی یەكبوون و داكۆكیكردن لە دۆزی كورد) بڵاودەكرێتەوە

پەرتووكی (ڕێبازی كوردایەتی یەكبوون و داكۆكیكردن لە دۆزی كورد) بڵاودەكرێتەوە

 

 

نووسەر و ئامادەكاری پەرتووكی ( ڕێبازی كوردایەتی یەكبوون و داكۆكیكردن لە دۆزی كورد )، رێبوار شوانی، ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانە ئەم کتێبە دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران.

ئەم پەرتووكە لە چەندین بابەتی شڕۆڤەی تایبەت بە هەوڵ و تێكۆشانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی ئەمڕۆی گەلەكەمان لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی خراوەتە ڕوو، هەروەها هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی بارزانی و پارتی لە پێناو گەیاندنی دەنگ و شوناسی نەتەوەیەك بۆ هەموو دونیا و بەرگرییكردن لە مافەرەواكانی نەتەوە و نیشتمانە. ڕێباز و قوتابخانەیەك كە هەڵگری ئامانجێكی پیرۆزی كوردانە و ستراتیژییەكی كوردانەیە، لەگەڵ چەندین بابەت و وێنەی مێژوویی خەبات و بەرخودانی ڕێباز و قوتابخانەی کوردایەتی، دەخرێتە بەردیدی خوێنەران.

Top