داڕمانی کانێک لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٢٦ کەس
دوای داڕمانی کانێک لە ڕۆژئاوای کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، بەلایەنی کەم ٢٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، پێدەچێت لانیکەم ٢٢٦ کەس بەهۆی داڕمانی کانێکەوە لە پارێزگای کیڤۆی باکوور لە ڕۆژئاوای کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ گیانیان لەدەستدابێت.
کارەساتەکە لە کانێکی کانزای کۆڵتان ڕوویداوە و بە دەیان کەس بریندار بوون.
بارانبارینی بەخوڕ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک هۆکاری داڕمانی ئەم کانە دەستنیشان کراوە.
ئۆپەراسیۆنەکانی رزگار كردن و فریاگوزاری بە هێواشی بەرەوپێش دەچن بەهۆی نەبوونی ڕێڕەوی پەیوەندیی گونجاو.
گوڵان: سەردار خەلیل
