نه‌رمى نواندنى ده‌روونى له سیاسه‌تى كورددا- بارزانى نه‌مر وه‌ك نموونه
رۆژانه چه‌مكى نوێ دێنه نێو گۆڕه‌پانى زانستى ده‌روونناسى، و یه‌كێك له‌و چه‌مكه نوێیانه چه‌مكى نهرمایهتیى ده‌روونى یان ده‌مارى (neuroplasticity) یه، كه ئاماژه‌یه‌كه به توانایى له راده‌به‌ده‌رى خۆگۆنجاندنى مێشكى مرۆڤ، كه به شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى و خۆبه‌خۆ پرۆگرامكراوه و هه‌ر له منداڵیه‌وه و یه‌كه‌م چركه ساته‌كانى دروستبوونى زایگۆت، رووده‌دات، و دواتر هاوكارى مرۆڤ ده‌كات له سات و هه‌ڵوێسته جیاجیاكانى ژیان و به پێى پێویست گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا بێت و به پێى پێویست خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌دا بگۆنجێنێ.
سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئه‌م چه‌مكه بۆ ساڵانى 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن. و هۆكارى ئه‌و چه‌نده‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مێشكى مرۆڤ توانایى دینامیكیى به‌هێزى هه‌یه و ده‌توانێت به شێوازى جیاواز خۆى كۆنترۆڵ بكات. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له به‌شى پێشه‌وه‌ى مێشك و نێوچاوان رووده‌دات كه به لۆبى سێربێرال (cerebral cortex) ناسراوه، كه به هۆیه‌وه ئه‌و بیرۆكه و ره‌فتار و ههڵچوونانهى كه له‌و به‌شه‌دا رووده‌ده‌ن به پێى پێویست گۆڕانیان تیایدا ده‌كرێت. ئه‌و كاره‌ش به شێوه‌ى پرۆسه‌ى ده‌ركردنى هۆرمۆن و رژێنهره كێمیاویهكانى مێشكى مرۆڤ له خانه‌كانى ده‌مارى و نۆرۆنهكان زۆر به وردى و خێرا رووبده‌ن و له هه‌ر چركه‌یه‌كدا هزاران مه‌لیۆن له‌و پرۆسانه رووده‌ده‌ن و بڕیار و ره‌فتار و هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كانى هه‌ر یه‌كه له ئێمه له هه‌ر پله و پایه و ته‌مه‌نێك دابین، به‌رهه‌مى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن. و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى میكرۆسكۆپى رووده‌دات به بێى ئه‌وه‌ى كه‌س بیبینێ و یان هه‌ستى پێبكات، ته‌نانه‌ت خۆدى ئه‌و كه‌سه‌ش.
و پسپۆرانى سایكۆلۆژى و په‌یوه‌ندییه‌كانى مرۆڤى له‌و بڕوایه‌دان كه توانایى مرۆڤ له‌م كاره‌دا هۆكارێكى سه‌ركه‌وتنى مرۆڤن، كه له رێگه‌ى نواندنى نهرمایهتى ده‌روونى و ده‌مارى له هه‌ڵوێستى جیاوازدا و رێگه‌دان به تاقیكردنه‌وه‌ى رێگه‌ى جیاواز ده‌بن به هۆكارى ئه‌وه‌ى كه تاك بتوانێ له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌رگاى مێشكى به كراوه‌یى به‌جێبهێڵێ كه بیرۆكه‌ى نوێ و زیاتر و گۆنجاوتر له مێشكی‌دا گه‌ڵاله ببن و بوار و ده‌رفه‌تى ههڵبژارتنى زیاتر له‌به‌رده‌مى هه‌بێ تا بتوانێ ئه‌و رێگه چارهسهرییهى كه بۆ هه‌ڵوێستێكى دیاریكراو گۆنجاوتره له‌وانیتر جیا بكاته‌وه و سوودى لێوه‌ربگرێ. مرۆڤه سه‌ركه‌وتووه‌كانى بواره جیاجیاكان و له‌وانه‌شه سیاسه‌ت زۆر سوود له‌م پرۆسه‌یه وه‌رده‌گرن.
بارزانى نه‌مر له ژیانى سیاسى خۆیدا، كه هه‌ر له ته‌مه‌نى لاوێتیدا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بووه، به‌و پێیه‌ى له نێو خێزانێكدا پێگه‌یشتبوو، كه رێبه‌رایه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى ده‌ڤه‌رێكى دیاریكراوى كوردستانى ده‌كرد. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێك بوو كه ئه‌و بتوانێ راسته‌وخۆ به‌شدارى چه‌ندین بزاڤ و جووڵه‌ى سیاسى باشوور و رۆژهه‌ڵات و باكوورى كوردستان بكات و ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیسیى پێى به‌خشى، كه گرنگترینیان شۆڕه‌شى دووه‌مى بارزان له 1943 و دواتر كۆمارى مهاباد بوو. ئه‌مه و وێراى ئه‌زموونى خێزانى و ماڵباته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى عۆسمانیهكان و دواتر سیسته‌مى پاشایه‌تى له عێراق. هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوون، كاتێك بارزانى نه‌مر دواى كۆمارى مهاباد خۆى و هاوسهرنگهرانى دواى شه‌ڕێكى نابه‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ سوپاى هه‌ر سێ وه‌ڵاتى ئێران و عێراق و توركیا خۆیان گه‌یانده سۆڤیه‌تى جاران، و مۆمى خه‌بات و به‌رخۆدان و شۆڕه‌ش له پێناو رزگاركردنى میلله‌ته‌كه‌ى له ژێر چه‌پۆكى داگیركه‌ران، له دڵ و ده‌روونیدا نهكوژابوویهوه و هه‌میشه مێشكى كراوه بوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌م رێگه پیرۆزه‌دا به‌دواى ئه‌لترناتیڤ و جێگۆركێى گۆنجاودا بگه‌ڕێ. ئه‌وه بوو كه دواى رووخانى رژێمى پاشایه‌تى له عێراق به گۆڕوتینهكى زیاتر و ئۆمێدێكى فراوانتر روو له وڵات ده‌كات و به هیواى ئه‌وه‌ى كه ده‌سه‌ڵاتى سیاسى نوێ بتوانێ له‌سه‌ر بنه‌ماى سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى تاڵى سه‌رده‌مى پاشایه‌تى ده‌رچه‌یه‌كى نوێ له‌به‌رده‌م گه‌لانى عێراق و به تایبه‌ت كورد و كوردستانیان بكاته‌وه، هیوایه‌كى زۆرى به عه‌بدولكه‌ریم قاسم هه‌بوو و له بۆنه جیاجیاكان به هه‌موو هێز و تواناوه پشتگیریى لێده‌كرد، به‌جۆرێك كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن به هه‌ڵه لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرد.
ئه‌مه خۆى لووتكه‌ى نیه‌تپاكى، و به پێى زانستى نوێ نهرمایهتى نواندنى ده‌روونى بوو لاى بارزانى نه‌مر، و ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه شایه‌د و له‌وانه‌یه قاسم كۆتایى به‌و زۆڵم و زۆردارییه بهێنێ كه ده‌رهه‌ق به میلله‌تى كورد ده‌كرا و پێى وابوو ئه‌مه ده‌رفه‌تێكى زێڕین ده‌بێ بۆ ئه‌و میلله‌ته سته‌ملێكراوه تا به مافه‌كانى شاد ببێ. و ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه هه‌مان ئه‌وه‌یه كه زانستى سه‌رده‌م پێى وایه ره‌فتارێكى گۆنجاوه بۆ كه‌سێك كه بتوانێ له گۆڕه‌پانى سیاسه‌تدا و له هه‌ڵوێستێكى وه‌هادا فسیۆلۆژیاى مێشكى خۆى به‌كراوه‌یى بهێڵێ تاوه‌كو خۆى به پێى ئه‌زموون و توانایىخۆى به‌ره‌و رێگهچارهسهركان هه‌نگاو بنێت و له هه‌مانكاتدا و به پێى هه‌ڵومه‌رج و بارودۆخ خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه نوێیه‌دا بگونجێنێ و له‌گه‌ڵیشیدا رێگه هه‌ره گۆنجاوهكه هه‌ڵبژێرێ، كه بارزانى نه‌مر پێى وابوو ئه‌و كات زیاتر له هه‌ر كاتێكى دیكه گۆنجاو بوو. ئه‌وه بوو بارزانى نه‌مر تا دواساته‌كانى پهیمانشكێنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق، خۆى له هه‌ر جۆره ململانێیه‌كى سیاسى و له‌شكه‌رى له دژى قاسم دوورخست. ئه‌وه بوو كه پاش دژایه‌تى تووندى ده‌سه‌ڵاتى عێراق بۆ خواست و داواكارییه‌كانى كورد، و به ناچارى و پاش بێئۆمێدى له لایه‌ن بارزانى نه‌مر و به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورد، شۆڕه‌شى ئهیلوول هه‌ڵگیرسا.
بڕیارێكى سه‌خت بوو. بارزانى نه‌مر پاش ئه‌زموونێكى تاڵ و ناخۆشى شۆڕهشهكانى كورد له باشوورى كوردستان گه‌یشتبووه ئه‌و بڕوایه‌ى كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسى له دواى رووخانى رژێمى پاشایه‌تى بێته نێو گۆڕه‌پانى سیاسیى عێراق، ده‌توانێ باشتر بێ له پیاده‌كردنى بنه‌ماكانى دیمۆكراسى، و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى له‌م وڵاته‌دا بڵاو بكات، و ببیته مایه‌ى خۆشگۆزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌ى، و به‌تایبه‌ت كه دواى دروستبوونى عێراق و پێكه‌وه لكاندنى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه، كه ویست و ئیراده‌ى ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌به‌ر چاو نه‌گیرابوو، له سه‌رتاى بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، به‌رده‌وام به قۆناغى پڕ له شڵه‌ژاندا تێپه‌ڕیبوو و هیچ یه‌ك له‌م نه‌ته‌وانه هه‌ستیان به سه‌ربه‌خۆیى و به‌خته‌وه‌ریى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى نه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌م هیوایه‌ى بارزانى نه‌مر زۆرى نه‌خایاند و ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق هه‌مان رێچكه‌ى دیكتاتۆره‌كانى پێش خۆى گرته‌به‌ر و به‌رهه‌مه‌كه‌شى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى فاشیسته‌كانى به‌عس بوو.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*