بارزانی نەمر، بەرزترین نیشانەی فیداکاری و باوەڕه بۆ گهلی كورد
یادی «٦٤» ساڵەی شۆرشی پڕشکۆی ئەیلوول, تەنها گێڕانەوەی بیرەوەریەکی مێژووی نییە, بەڵکو لەوەزیاتر ڕوانینە لە ئهزموونێكی گەورەو شکۆدار بۆ ئایندەیەک, کە ئینسانەکانی خوازیاری دادپهروهری و خۆشبەختی و ئازادیە.
شۆڕشی ئەیلوولی مەزن, وەرچەرخانێکی مێژوییه لە خەبات و تێکۆشانی گەلی كورد و وانەیەکی لەبیرنەکراوە، کە بۆ هەمیشە لە لاپەڕە زێڕینەکانی مێژووی نەتەوەکەمان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
شۆڕشی ئەیلوول, شۆڕشی گەلێکی ستەملێکراو و ماف خورا و خاك داگیرکراو بوو، بەباوەڕ بەخۆبوون و بەڕەوایەتیی دۆزی گهلی كوردو, بهئامادەیی و فیداکاریی پێشمەرگهگیان لهسهردهستهكانی قوتابخانەی بارزانی، ئەم شۆڕشە مەزنە دەستی پێکرد و دەستکەوتی گرینگی بەدەست ھێنا و ڕێککەوتنی یانزەی ئاداری مێژوویی ساڵی ١٩٧٠ی لێکەوەتەوە.
شۆڕشی ئەیلوول بە ئەندازەی مەزنیی خۆی، دەستکەوتی مەزن و مێژوویی بۆ گەلی کورد بەدیهێنا، ئازادیی ئەمڕۆ و پێشکەوتنە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکان, زادەی شۆرشی ئەیلوول و ڕاپەرینەکانی دواترن.
دوژمنان و نەیارانی دۆزی ڕەوای كورد, دەبێت لەو ڕاستییە مێژوییە تێبگەن, ئەو گەلەی خاوەنی بیرو باوهڕی (بارزانیی نەمر) بێت, ھەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆی نابێت.
سڵاو ڕێز بۆ گیانی پاکی باوكی ڕوحیی گەلی کورد ( بارزانی نهمر و کاک ئیدریس)ی ھەمیشە لەیاد,
سلاو بۆ گیانی پاکی سهرجهم شەھیدانی شۆڕشی ئەیلوول و شەھیدانی کورد و کوردستان.

ئـــهحــمــهد گـــلــی