چاوەكانی زیاتر لە 100 ملیۆن ڕەنگ دەبینێت

چاوەكانی زیاتر لە 100 ملیۆن ڕەنگ دەبینێت

لە جیهانێكدا كە زۆربەی خەڵك تەنیا دەتوانن نزیكەی یەك ملیۆن ڕەنگ جیا بكەنەوە، ژنێك هەیە لە نێوان ١٠٠ ملیۆن ڕەنگی جیاوازدا دەژی و لێكیان جیا دەكاتەوە. ئەم ئافرەتە ناوی «كۆنسێتا ئەنتیكۆ»یە، هونەرمەندێكی ئوسترالییە و بە چاوی جیاواز لە هەموو كەسێكی تر لەدایك بووە، لە شێوەدا سەیر نییە، بەڵكو توانای نا ئاساییدا بۆ خوێندنەوەی ڕووناكی هەیە.

ئەو حاڵەتەی ئەنتیكۆ بە «تێتراكرۆماتیزم» ناسراوە، حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە و دەبێتە هۆی ئەوەی تۆڕی چاو چوار ڕەنگ وەرگری هەبێت لەبری ئەوەی سێ ڕەنگ وەرگرەی كە مرۆڤی ئاسایی هەیەتی. ئەم زیادە بایۆلۆژییە بچووكە، بەڵام مانای زۆری هەیە: وەك بینینی ڕەنگەكان لە دەرەوەی خەیاڵ. ئەنتیكۆ لە ستۆدیۆیەكی بێدەنگدا خەریكی فێركردنی هونەر بووە بۆ خوێندكارەكانی، لەكاتێكدا تابلۆكانی پیشان دەدان، سەرسام بوو بە سەرنجەكانیان كاتێ گوتی: «ناتوانین جیاوازیی نێوان ئەم دوو سێبەرە ببینین، ئایا بە ڕاستی سەوز لە ناو ئەم سێبەرە خۆڵەمێشیدا هەیە؟» لەناكاو تێگەیشت كە جیهانێكی تەواو جیاواز لەوانی دیكە دەبینێت، بۆیە پزیشكان و توێژەران دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە لە حاڵەتەكەی ئەم ئافرەتە، بۆیان دەركەوت كە یەكێكە لە دەگمەنترین حاڵەتەكانی جیهان كە وەرگری ڕەنگی چوارەمی هەیە. ئەنتیكۆ دارەكان تەنیا وەك سەوز نابینێت، لەناو هەر گەڵایەكدا دەیان چین سەوز دەبینێت: سەوزی زەیتونی، نەعنایی، لیمۆیی، خاكی، و سێبەرەكان كە تەنانەت ناتوانێت ناویان بهێنرێت.

Top