بەهۆی زەوی لەرزین لە سودان زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستدا
سوپای ڕزگاریخوازی سودان ڕایگەیاند، بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە ڕۆژئاوای سودان زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
سوپای ڕزگاریخوازی سودان ڕۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوول ڕایگەیاند، بەهۆی زەوی لەرزین لە گوندێکی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەو هێزە کە ئەم بەشەی دارفوریان کۆنترۆڵکردووە، ڕایگەیاندووە، لە 31ی ئابدا لەرزینێکی زەوی گوندێکی سەر بە ناوچەی چیای مارا لە ڕۆژئاوای سودان تەخت کردووە.
سوپای ڕزگاریخوازی سودان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەنها یەک کەس لە ڕووداوەکە ڕزگاربووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، زەوی لەرزینەکە دوای چەند ڕۆژێک لە بارینی بەخوڕ ڕوویداوە.
سوپای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی سودان بە سەرۆکایەتی عەبدولواحید محەمەد نور داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە هاوکاری بکەن بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانییەکان.
بەگوێرەی ئەو هێزە، قوربانییەکان ژن و منداڵیشیان تێدایە.
دانیشتوانی ئەم گوندە بەهۆی شەڕی توندی نێوان سوپای سودان و میلیشیای هێزەکانی پشتیوانی خێرا پەنایان بۆ ناوچەی چیای مارا بردبوو.
هەرێمەکە ڕووبەڕووی کەمی خۆراک و خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرمان بووەتەوە.
شەڕی ناوخۆی سودان کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکەی بەرەوڕووی ئاستێکی مەترسیداری برسێتی بوونەتەوە و ملیۆنان کەسیش لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. بەڵام شاری ئێلفاشێری پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکووریش لە ئاگردایە.
گوڵان: سەردار خەلیل
