دۆڵی مەڕی كلۆنكراو

دۆڵی مەڕی كلۆنكراو

ئەو مەڕە كلۆنكراوەی مێژووی تۆمار كرد كاتێك وەك یەكەم شیردەر لەدایكبوو، كە لە خانەی زیندوو somatic cell كلۆن كرا. ئەم كارە سەركەوتووە بەهۆی كارەكانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ زانای بایلۆژی، جۆن گۆردن بوو. گۆردن بە سەركەوتوویی بۆقێكی كلۆن كرد بە جێگرتنەوەی ناوكی خانەیەكی ناپێگەیشتوو لە هێلكەی بۆقێكدا، بەناوكێك لە خانەیەكی پێگەیشتووی ڕیخۆڵەدا. تاقیكردنەوە پێشكەوتووەكەی دەریخست كە DNA ی خانە پێگەیشتووەكە هێشتا هەموو ئەو زانیاریانەی تێدابوو كە پێویست بوو بۆ پەرەپێدانی هەموو خانەكانی ناو بۆقەكە. دوای ئەوە، ژمارەیەك لێكۆڵینەوەی زانستیی بەدوای خۆیدا هێنا و شێوازەكە زیاتر پەرەی پێ درا، كە بووە هۆی كلۆنكردنی شیردەرەكان، لە نێویاندا كلۆنكردنی دۆلیDolly، كە لە خانەیەكەوە كلۆن كرا لە مەڕێكی شەش ساڵان جۆری Finn Dorset Sheep لەگەڵ خانەی هێلكەی مەڕێكی سكۆتلەندی Scottish blackface sheep وەرگیرا. لەدایكبوونی مەڕی دۆڵی سەلماندی كە دەتوانرێت خانە تایبەتمەندەكان بەكار بهێنرێت بۆ دروستكردنی كۆپییەكی وردی شیردەرەكان لە خانە پێگەیشتووەكانەوە.

 

Top