ئەحمەد محەمەد زنجیرە كۆڕێكی شیعری لە ئەڵمانیا و ئەوروپا سازدەكات

ئەحمەد محەمەد زنجیرە كۆڕێكی شیعری لە ئەڵمانیا و ئەوروپا سازدەكات

شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد)زنجیرە كۆڕێكی شیعری لە چەند شارێكی ئەڵمانیا و دانیمارك و ئەوروپا سازدەكات,كە ئەم چالاكییە هونەرییە لەلایەن ناوەندی كەلتووری كوردو ئەڵمان بەڕێوەدەچێت.

لە كۆڕە شیعرییەكاندا شاعیری لیریك(ئەحمەد محەمەد)شیعرەكانی خۆی دەخوێنێتەوەو و پێشكەش بە كوردانی تاراوگەی دەكات,هەروەها بڕیار وایە لەم كۆڕانەدا شاعیر بە واژووی خۆی دیوانی (تەمەن) بڵاوبكاتەوە.

ئەحمەد محەمەد زنجیرە كۆڕێكی شیعری لە ئەڵمانیا و ئەوروپا سازدەكات

بڕیار وایە یەكەم ڕۆژی ئەم زنجیرە كۆڕە شیعرییە لە ڕێكەوتی 30/8/2025 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە شاری دارمشتاد لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت,وە ڕۆژی دواتر كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە شاری فرانكفۆرت دەبێت.

هەروەها خشەی ڕۆژەكانی دیكەی ئەم زنجیرە كۆڕە شیعرییە بەم شێوەیە دیاریكراوە.

-ڕۆژی 6/9/2025 كاتژمێر 5ی ئێوارە لە شاری بەرلین لە ئەڵمانیا.

-ڕۆژی14/9/2025 كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ لە شاری كۆپنهاگن لە وڵاتی دانمارك.

-ڕۆژی 19/9/2025 كاتژمێر 7ی ئێوارە لە شاری هانۆڤەر لە وڵاتی ئەڵمانیا.

-ڕۆژی20/9/2025 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە شاری نۆرنێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top