ڕۆبێرت دی نیرۆ یاسا زێڕینەكەی لە پەروەردە كردندا ئاشكرا دەكات

ڕۆبێرت دی نیرۆ یاسا زێڕینەكەی لە پەروەردە كردندا ئاشكرا دەكات

ئەستێرەی جیهانی «ڕۆبێرت دی نیرۆ» فەلسەفەی پەروەردەیی و شێوازی خۆی لە بەخێوكردنی كچە بچووكەكەی «جیا»ی تەمەن دوو ساڵاندا ئاشكرا كرد، و ئاماژەی بەوەدا كە پشتگیریی بێمەرج ئەو یاسا زێڕینەیە كە لە پەروەردەكردنی حەوت منداڵەكەیدا پشتی پێ دەبەستێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەرنامەی «ئینتەرتەینمێنت تونایت» (Entertainment Tonight)، ئەستێرە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسكار گوتی: «بابەتی سەرەكی پشتگیریكردنی منداڵەكانتە، تا ئەو كاتەی زیان بە خۆیان ناگەیەنن یان كارێكی وێرانكەر ئەنجام نادەن، دەبێت پشتگیرییان بكەیت. ئیتر تەواو.»

گوتیشی: «تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ئەوەشدا نەبیت كە دەیكەن، دەبێت بزانن كە تۆ لەگەڵیاندا و هەمیشە لە پشتیانیت.»

ڕۆبێرت دی نیرۆ یاسا زێڕینەكەی لە پەروەردە كردندا ئاشكرا دەكات

دی نیرۆ و تیفانی چێنی هاوڕێی لە نیسانی ٢٠٢٣دا كچێكیان بوو بە ناوی جیا كرد، ئەزموونی ئێستای باوكایەتیی خۆی بە چێژێكی پەتی» وەسف كردو ڤوتی : «ئەو ئێستا تەمەنی دوو ساڵە و هەرچەندە گەورەتر دەبن. دەزانن، بەڵام ئەو هەمیشە نایابە، چێژێكی زۆر تایبەتە كە پێشتر هەستم پێی نەكردووە».

كاتێك پرسیاری ڕۆڵی ڕۆژانەی لە پەروەردەكردنی جیادا لێ كرا، بە گاڵتەوە ددانی پێدانا كە هەندێك كار ماڵەوە ئەنجام دەدات و جلوبەرگیان دەگۆڕێت، لەم بارەشەوە گوتی: نەخێر، نەخێر، پێشتر وام دەكرد، بەڵام ئێستا بەیانیانم بە سەیركردنی «میسز ڕەیچڵ» لەگەڵیدا بەسەر دەبەم و شوشە شیرەكەی دەدەمێ.

لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (The Guardian)، دی نیرۆ جەختی لە ڕۆڵی گەورەی هاوڕێكەی «تیفانی چێن» كردەوە لە پەروەردەكردنی منداڵەكەدا و گوتی: من بەشە گەورەكە ناكەم، تیفانی ئەو كارە دەكات، من ئامادەم و پشتگیریی دەكەم، بەڵام هاوكاریشمان هەیە، كە ئەمە شتێكی یەكجار گرنگە.

Top