به‌خته‌وه‌ریى سیاسى: ئه‌زموونى سه‌د ساڵ ژیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى
بابه‌تى به‌خته‌وه‌رى یه‌كێكه له بابه‌ته‌كانى دیارى فه‌لسه‌فه بۆ ماوه‌ى سه‌دان ساڵ، و ئێستاش ده‌روونناسى به‌رده‌وامى ده‌دات به‌م بابه‌ته و به سه‌دان توێژینه‌وه‌ى زانستى له باره‌یه‌وه ده‌كرێ و چه‌نده‌ها تیۆرى باس له‌م باه‌ته ده‌كه‌ن.
به‌خته‌وه‌رى وه‌ك پێناسه بریتیه له هه‌ستێكى دڵڕفێن و دڵخۆشكه‌ر، كه تیایدا تاك هه‌ست به ئارامى و ئاسووده‌یى و خۆشحاڵى ده‌كات، و له دۆخى ژیان و ته‌ندروستیى ده‌روونى و جه‌سته‌یى خۆى رازییه، و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تى و تاكییه‌كانى جێگه‌ى دڵخۆشى و ره‌زامه‌ندیى ئه‌ون.
له توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى، كه نووسه‌ر ئه‌م گۆتاره پێى هه‌ڵساوه و له‌سه‌ر قوتابیانى قۆناغى چواره‌مى گشت به‌شه‌كانى زانكۆى زاخۆ جێبه‌جێكراوه، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێوه‌رێكى (33) بڕگه‌یى به‌كارهاتووه و له‌سه‌ر (638) قوتابى له كۆى (1274) و به رێژه‌ى نزیكه‌ى (50%) ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وت كه قوتابیانى سه‌مپڵى توێژینه‌وه هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى ده‌كه‌ن، و ئه‌مه خۆى جێگه‌ى خۆشحاڵییه، و ئاماژه‌یه‌كى ئه‌رێنى و پۆزه‌تیڤه، كه ئه‌م قوتابیانه وێڕاى كه‌م و كۆڕییه‌كانى ژیان، هه‌یانه و به‌م جۆره بیرده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن كه قوتابیانى قۆناغى چواره‌مى زانكۆى ناوبراو، سه‌ربارى كه‌مبوونى ده‌رفه‌تى كار و دامه‌زراندن، به‌ڵام هێشتان راستییه‌كانى ژیان ده‌بینن و ده‌بینن كه ئه‌م كوردستانه‌ى به ره‌نج و ماندوبوونى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و خوێنى شه‌هیدان، به‌دیهاتووه پڕه له ئارامى و ئاسووده‌یى و ده‌رفه‌تى ژیان و ده‌بێ وه‌ك گلێنه‌ى چاو بیپارێزرێتن.
به‌خته‌وه‌رى چ له‌سه‌ر ئاستى تاك و چ له‌سه‌ر ئاستى به كۆمه‌ڵ جێگه‌ى بایه‌خه. زاناى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى له بوارى ده‌روونناسى، ئێریك ئێریكسۆن (Erick Erickson, 1902-1994) له تیۆرییه‌كه‌یدا بابه‌تى به‌خته‌وه‌رى لاى مرۆڤ گرێده‌دات به لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى، و واى بۆ ده‌چێ كه په‌یوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه، كه تیایدا مرۆڤ هه‌ست به ره‌زامه‌ندى و دڵخۆشى و ئاسووده‌یى و ئارامى بكات، ئاماژه‌ن بۆ هه‌ستكردنى به به‌خته‌وه‌رى، و پێچه‌وانه‌كه‌شى راسته.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م بیردۆزه له‌سه‌ر تاكى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى جێبه‌جێبكه‌ین، ده‌بینین ئه‌م تاكه به به‌رده‌وامى له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ره‌فتاره پڕ له زۆڵم و زۆردارییه‌كه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى بووه و ئه‌م دۆخه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى عێراق له ساڵى (1921) ه‌وه بوونى هه‌بووه، و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆوه‌ته هۆكارى هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانى كوردستانیان له ماوه‌ى ئه‌م سه‌د ساڵه، وه‌ك شۆڕشى شێخ مه‌حموودى حه‌فید، ئیبرایم خانى ده‌لۆ، شۆڕشى بارزان، و شۆڕشه‌كانى ئه‌یلوول و گۆڵان و راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه به‌هارى (1991)، كه به‌رهه‌مى چه‌وسانه‌وه و زۆڵم و زۆردارى و ناداپه‌روه‌رى و ده‌هان تاوانى وه‌ك جینۆساید، ئه‌نفال، و كێمیابارانى هه‌له‌بچه، و ته‌عریب و راگۆاستنى هاوڵاتیان بۆ ناوچه‌كانى باشوور و دوورده‌ست، و ...هتد، بووه.
ئه‌م ره‌فتاره دوژمنكارییانه به‌وه‌نده كۆتایى پێناهێن. ئه‌وه‌تا له عێراقى دواى رووخانى رژێمى سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕیش به‌رده‌وامى هه‌بووه. و تاك تیایدا كه‌متر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ریى سیاسى كه ته‌واوكه‌ر و به‌رده‌وامیى به‌خته‌وه‌ریى ده‌روونییه، ده‌كات. پێشێلكردنى ماده‌كانى ئه‌و ده‌ستووره‌ى به هاوبه‌شى نووسراوه و ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه، به‌تایبه‌ت ماده‌ى (140) و بوودجه و پێشمه‌رگه، و...هتد، زه‌مینه خۆشكردن بوو بۆ سه‌رهڵدانى رێكخراوێكى تیرۆریستى داعش، كه به هزاران كوردى ئێزدى كرده قۆربانى فه‌لسه‌فه‌ى ره‌ش و چه‌وته‌كه‌ى خۆى، نموونه‌ى زیندووى ئه‌و دوژمنكارییه‌یه كه هانى كوردستانیاندا شۆڕشێكى وه‌ك ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن كه خۆى له خۆیدا راپه‌ڕین و شۆڕشێك بوول ه دژى نادادپه‌روه‌رى حكومه‌تى ناوه‌ندى و نوێى عێراق.
به واتایه‌كیتر ریفراندۆم، كه به پێداگرى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و به‌شێكى سه‌ركردایه‌تى كوردستان و جۆش و خرۆشى تاكى كوردستانیان به‌ڕێوه‌چوو، راپه‌ڕین و شۆڕشێكى سه‌رده‌میانه بوول ه دژى ئه‌و هه‌موو زۆردارییه‌ى كه به‌رامبه‌ر به تاكى كوردستانى په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
لێره‌دا پێویسته بگۆترێت و ئه‌و پرسیاره بكرێت كه ئایا چۆن تاكى كوردستان له سایه‌ى حكومه‌تێك هه‌ست به به‌خته‌وه‌ریى سیاسى بكات له كاتێكدا ئه‌و هه‌موو پێشێكارییه‌ى زه‌ق هه‌ن و ته‌نانه‌ت دواى ریفراندۆمیش، له جیاتى ئه‌وه‌ى پێداچوون به خۆى و سیاسه‌ته‌كانیدا بكات، جارێكی‌تر هێڕش بكاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌ر خۆڕ‌اگرى و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه له داستانه‌كانى پردێ و سحێلا نه‌بووایه، بێگۆمان كاره‌ساتى وه‌ك جینۆساید و ئه‌نفالى كوردستانیان دووباره ده‌بوونه‌وه؟
هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانى تاكى كوردستان، له ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردووى ژیانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى، به‌رهه‌مى هه‌ست نه‌كردن بووه به به‌خته‌وه‌ریى سیاسى، و بێگۆمان ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌و تاكه ئاماده‌ى هه‌ر شۆڕشێكه، كه تیایدا به‌خته‌وه‌رى سیاسیى بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ره‌فتاره نادادپه‌روه‌رییه‌كانى ئه‌و حكومه‌ته.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ/ كۆلیژى په‌روه‌رده

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*