درێژترین كەناڵی ئاوی جیهان لە كوردستانە

درێژترین كەناڵی ئاوی جیهان لە كوردستانە

نەخشە سەیرەكانی سەر شوێنە بەرزاییەكانی سەر چیاكانی خنس لە شاری دهۆك، بۆ (700) ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، هەروەها بوونی كەناڵەكانی ئاو، بوونەتە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش لەو شوێنە دێرینەجا، كەناڵی ئاوی خنس بەیەكێك لە كارە سەیروسەمەرەكانی پاشا سەنحاریب لەسەر خاكی كوردستان دادەنرێت، راكێشانی ئاوی روباری گومل لە خنس و لەوێشەوە نزیكەی 80 كیلۆمەتر بە ‌شێوەی نهێنی و لە ژێرزەویدا بە بۆری گۆزەوی كردووە بۆ سەنتەری شاری نەینەوا و زەوییە كشتوكاڵییەكانی باكوری خۆڕهەڵاتی شاری موسل، بەپێی سەرچاوە مێژووییەكانی شوێنەوارناسی، پڕۆژەی ئاوی خنس بۆ نەینەوا بە یەكێك لە كۆنترین پڕۆژەكانی ئاوی بەردین دادەنرێت لە جیهاندا، بەڵام ئێستا زۆربەی تێكدراوە و رووخاوە، لە نزیك بەنداوی ئێستای خنس، دیمەنی چەندان هەڵكۆڵدراو و نەخش و پەیكەر و ئەشكەوت و ناوسك و گۆڕدەخمە و چاڵی لەبەرد هەڵكۆڵدراو و تونێلی كەناڵی ئاو دەبینین، كە بۆ سەردەمی میتانی و میدی و ئاشوری دروست كراون، پرۆژەی ئاوی خنس بۆ موسڵ كە ٥٦كم لێیەوە دوورە، بە گرنگترین پڕۆژە و درێژترین پڕژە دەژمێردرێ، پڕۆژەكە پاشا سەنحاریب بۆ گواستنەوەی ئاو بۆ شاری موسڵ دروستی كردووە.

 

Top