ئیرەیی زیانی تەندروستیی هەیە

ئیرەیی زیانی تەندروستیی هەیە

 ئیرەیی Jealousy بەتایبەتی كە زیاد بێت، كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی. ئاكامە دەروونییەكانی ئیرەیی: پەستی، خەمۆكی، هەستكردن بە نائارامی، گرفتەكانی خەو بەتایبەتی گرفت لە چوونە خەوەوە، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هەروەها سترێس كە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئیرەییدا دەبێتە درێژخایەن، ئینجا كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر سیستمی بەرگریی لەش و تەندروستی بەگشتی. ئاكامە جەستەییەكان (فیزیكییەكان): تووڕەبوونی پەیوەست بە ئیرەیی كە ئەگەری نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە میكرۆبییەكان لەبەر كزبوونی سیستمی بەرگریی لەش، زیادبووی لێدانەكانی دڵ، زیاد ئارەقەكردن، هەروەها هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی لەش. كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەر پەیوەندییەكان: نەمانی باوەڕ و متمانە Mistrust، تێكچوونی كۆنتڕۆڵكردنی هەڵسوكەوت، لەگەڵ داڕمانی پەیوەندیی خێزانی و زیادبوونی ئەگەری جیابوونەوەی هاوسەرەكان.

Top