جاشەکان توشی هەستریا بوونه

جاشەکان توشی هەستریا بوونه

وەک بینیمان دوای ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و ناردنی مووچە مانگی پێنج ئیتر جاشەکان توشی هەستریا بوون و وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان دەستیان کرد بە ناشرین کردن و تۆمەت بەخشینەوە بە هەرێم، و گوایە حکومەتی کوردستان بەقاچاغ نەوت دەفرۆشێت هەربۆیە مووچەی مانگی شەش دواکه وتووە.

خەڵکی دیسان نیگەران بوونەوە و هەر بۆیە لێژنەی نەوت وغاز لە حکومەتی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە بۆ ڕاستی و دروستی بابەتەکە، سەردانی کێلگە نەوتیەکانی کرد و بۆیان دەركەوت هەموو ئەوتۆمەتانە درووستکراو و پلان بۆ داڕێژراون لەلایەن غالبە دەرون نەخۆش و عەلەی فلسەی سەرەخۆرەی گۆڕان و زانرا هەمووی جگە لە درۆو چەواشە کاری هیچی تر نییە، وقسەکانیان دوورە لە ڕاستی، تەنها بوختان بوو دژ بە هەرێمی کوردستان و دژبە مافەکانی خەڵکی هەرێم، هەر ئەم نابووتانە بوون لە پەیجه سیبەرەکانیان و لە کەناڵە درۆزنەکان.

هاوسۆزی خەمی خۆیان بۆ غەزە دەردەبڕن کە لەم دواییەدا بە هۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە تووشی برسیەتی بوون، بەڵام دەبێت پرسیارێک لەخۆیان بکەین و پێیان بڵێین ئەوە حكوومەتی عێراقە دیسان مووچەی خەڵكی كوردستانی نەناردوە و خەڵكی برسی كردوە، بۆ هەمان هاوسۆزی و هاندانی خەڵکی بۆ کۆمەک کردن بە ناوخۆ ناکەن و ئیدانەی عێراقی باوکتان ناکەن کە ئەم خەڵکەی کردووە بە قوربانی سیاسەتەکانی خۆی و وڵاتانی دراوسێ.

کەچی دەبینیین ئێستا ئێوە هاوسۆزی بەغدان و بۆچی بوونەتە جاش و دۆستی گیانی بە گیانی خەزعلی و کلدانی!؟ نازانم بۆ وا بوونەتە جاشی عەرەبی پێ پەتی ئەوەی دەیکەن جاشایەتی دوو ڕووی نییە؟ باوەڕناکەم هەوادارتان هەبێت تەنها هەندێک لە هاوشێوەی خۆتان نەبێت ئەویش بە پارە پەیجەکانتان بۆ بەڕێوە دەبەن، دەی ئەوە ئەو پەڕی خۆفرۆشی نیە باوەڕناکەم لە مێژوودا بوونی هەبێت.

لە کۆتایدا دەڵێم ئەم کوردستانە کاتێک دەگاتە ئاواتەکانی خۆی کە پاککرێتەوە لە جاشەکان و نۆکەرانی بێگانە کورد واتەنی " دار کرمی لە خۆی نەبێت تەمەنی هەزار ساڵ دەبێت" بۆ ئەوەی ئەم درختە گەشەی زیاتر و زیاتر دەبێت یەک یەک کرمەکانی پان کرێتەوە...

Top