حکومەتی غەززە هۆشداری دەدات لە مردنی ١٠٠ هەزار منداڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

حکومەتی غەززە هۆشداری دەدات لە مردنی ١٠٠ هەزار منداڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومی سەر بە حەماس لە کەرتی غەززە هۆشداری دەدات لەوەی کە قەتڵوعامێک نزیکە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەر شیری فۆرمۆلا دەستبەجێ نەگاتە دەستی 100 هەزار منداڵ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یەک ڕۆژدا٨٠ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی برسێتی و نەبوونی خۆراک گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ونەتەوە یەکگرتووەکان دەكەن بۆ کردنەوەی دەروازە مرۆییەکان بۆ ناردنی یارمەتییە پێویستییەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top