فەشارەکانی ئەمەریکا , ئێران و نۆکەرەکانی , قاقای پێکىنینەکە.
کاریگەری فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق پەرەی سەندوە و گەیشتوەتە ئاستێکی بەرەو کۆتا. چونکە چەند جارێک پەیامی خۆی گەیاندە عێراق ئاگادار کراونەتەوە. چەند داوایەک ئاراستەی حکوموتەکەی سودانی کراوە. وشەکان بێ پێچ و پەنان ڕاست و ڕون ئەم جۆرە سیاسەتەیان ناوێت پێویستە عێراق خۆی یەکلایی بکاتەوە بێ دەست تێوەردانی ئیڕان بێ میلیشیا بێ پشتیوانی دارایی بۆ ئێران بێ ڕێنمایی وەرگرتن لە ئێران. عێراق پێویستە خاوەنی سەروەری خۆی بێت خۆی دەوڵەت بێت نەک پارێزگایەک لە سێبەری ئێراندا.
ئێران داوا دەکات لە جەماوەری ئێران خۆیان ئامادە بکەن بۆ قەیران. ئەگەر چی ناو یا جۆری قەیرانەکەیان دیاری نەکردوە. بەڵام زۆربەی ئاماژەکان بۆ ئەوەیە گەڕی دوهەمی شەڕ هەڵدەگیرسێ. ئەمە تەڵقینێکی پێش وەختەی ڕۆحیە لەڕوی سایکۆلۆجی دەرونیەوە. مێشکی جەماوەر پڕ دەکەن بەوەی خۆیان دەیانەوێ وەک ئامادەکاری بۆ ژیان. لێرەدا چی لەبیر و هزری خەڵکی دەبەنەوە. ئەوەی بیر بەلای ڕاپەڕین و دژایتی ڕژێم نەکەنەوە و بەلایدا نەچن . کەواتە جەماوەر خۆی بخاتە خانەی بەرگریکردن بۆ حاڵەتی لەناکاو. وەک ئەوەی جەماوەری ئێران کە شەو ڕۆژ چەپۆکە سەرن وە لەسێدارە دەدرێن ئازادی کەسی و مەدەنیان زەوتکراوە چەند ساڵە ژێر چەپۆکە کراون و بەردەوام پێیان ئەڵێن ........ .....بگو ماشااللە.
لەوانەی دروستکراون لەناو عێراقدا و جێگای سەرسوڕمانە بەبێ بڕیاری ئێران هیچ ناکەن. خەڵکێک دەبێتە کلکی ڕەیان کلدانی ئەو خۆیشی نۆکەری ئێرانە. ئێ باشە پاشکۆی ئێران پێناسەی ئیسلامیە لە بنەچەدا ناسراوە بە فرسی مجوس پشتی بەستوە بە شیعە گەرای و مزهەب لەسەر بنەمای مەرجەعی شیعە باشە برام وەرە جێی کلدانی بکەوە لەم هاوکێشە و چوارچێوەدا کورد گوتەنی بەخوێی چێشت پێی ناگات. تۆی کوردیش لەڕێگای تەریقەتی کلدانیەوە خۆت کردوە بە دەروێشی ئێران. پێگەو ئەسڵ و بنەماو مێژو خەبات و سەرەوەری گەلی خۆت سەد ئەوەندەی. کەسێکی نەناسراو تازە دەرکەوتوە کە نۆکەری نۆکەرکەی فڵانە. هەندێک کورد لەبەغدا و لە ناوخۆشدان. دەکرێت تەسنیف بکرێن بۆ دوو بەش. بەشێکیان جل و ڕەوشت و شەرەفی کوردانەیان فڕێداوە. تەنها گۆڕینی ڕەچەڵەکیان ماوە لە کوردەوە بۆ عەرەب. ئەگەر ئەو گۆڕانکاریە لەخۆیاندا بکەن شەرەف مەندانەترە. بەشەکەی دیکە وەک بڵێی تێوەگلاون لەوەی ئەرک بونی ئۆپۆزسیۆن نازانن. وا تێگەیشتون ئەبێت ڕکەبەر بی دژ بی خەریکی ڕوخاندنی ماڵی خۆت بی. ئەمانە دەکرێت بانگ بکرێن ڕاشکاوانە چیان ئەوێت. نایەیتە حوکموت بەشداری ناکەیت دژ دەوەستیتەوە وەک دوژمنێکی تینوو. با ناوی خۆیان دیاربکەن ئەرکی ئۆپۆزسیۆن بونیان پێبدرێت . خۆیان خۆیان هەڵسەنگێنن. ئەمانە دۆستی میلەت و قەومی خۆیانن یا دوژمنێکی سەرسەختن. دەیانەوێت کوردستان نەمێنێت بونەتە زوڕنا ژەنی بێگانە. ئایە ئیدارەدانی کوردستانیان پێ دەبرێتە ڕێوە. قەبارەیان چەندە هێزی سەربازی و ناوخۆ و زۆربەی دەزگاکان هی ئەوان نیە چونکە هەڵبژاردنەکان دەریان خستوە. کەواتە ڕوخانی هەرێمی بۆ دژو نەیارەکانی کوردە نەک خۆیان. ئەمەش تا دەمرن هەر ئەو ڕێژەیەن تا دەمرن دەسەڵاتی یەکەمی بەخۆیانەوە نابینن. تا دەمرن زەلیل و ڕیسواو سەرشۆڕن. بەڵام ئەم بەشەی هیوایەک ماوە دەکرێت بهێنرێنەوە سەر ڕێگای ڕاست چونکە کێشەی ئەمانە نیشتمان پەروەری نیە. بەو پێیەی بەردەوام خەریک و شرۆڤەی داهات و ڕۆیشتنی تانکەرو داهاتی مەرزەکانن دیارە چیان دەوێت. ئەگەر دەڵێن خەمی میلەتمانە نەخێر وانیە دەرکەوت دەتانەوێ قەوارەی هەرێم نەمێنێت لەسەر داوای ئێران.
ئەگەر دوو قسە بۆ حاجی تەیفیش بکەین چونکە ئەم چەند ڕوە گرێدراوی یەک پاکێجن.
قاقای پێکەنینەکانی حاجیە تەیف لەو ڕۆژانە لێکدانەوەی زۆری بۆ کرا. لەڕوی سایکۆلۆژی گریانێکی شاراوە بوو. دەربڕینەکان بەشێوەی نامۆ لەخۆڕا دەرخستنی شێوە نەخۆشیەکی دەرونیە. کە ناتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات. دەر هاویشتەی بۆ چونێکە ناتوانێت وەک خۆی ئەنجامی بدات. پێکەنین دەبێت لەکاتی گونجاو بێت نەک لەپڕێکدا جەستە هەموو ڕەنگدانەوەی هەبێت وە ئەندامەکانی مرۆڤ گوزارشت لەو خۆشیە بکەن . مەرج نیە پێکەنین هەموو کات بۆ خۆشی بێت. ئەو پێکەنینە وەک دەرخستنێکی هێزە خۆ ئامادە کردنە بۆ نەدۆڕان. یا شکستێکە و ناچاریە کە فشارە دەرونیەکان زۆر ئەبن لەسەری بەبێ ویستی خۆی کاردانەوەیەکی دەبێت. زۆر جار مرۆف خەمەکان و توڕەیی و فەشاری دەرونی لەگەڵ پێکەنینێکا دەشارێتەوە یا بڵێین دەیپێچێتەوە......

سهلام مهحمود