سه‌رپێبوون و ئاسایشى ده‌روونى
ئاسایشى ده‌روونى یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كانى په‌یوه‌ست به ژیانى مرۆ ڤ له هه‌ر سه‌رده‌مێك و به تایبه‌ت سه‌رده‌مى ئێستا كه مه‌ترسییه‌كانى سروشتى وه‌ك به بیابانبوون، به‌رزبوونى پله‌ى گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ى خوارد و خۆراك به هۆى زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتوانى گۆى زه‌وى، و مه‌ترسییه‌كانى مرۆڤى وه‌ك ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى ئه‌تۆمى، په‌یدابوونى رێكخراوى تیرۆریستى و له‌وانه‌ش تیرۆریستانى داعش، و ...هتد، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى ده‌روونى و نیشتمانیى وڵاتان ده‌كه‌ن.
زاناى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى، ئابراهام ماسلۆ، له تیۆرییه‌كه‌ى خۆیدا، ئاسایشى ده‌روونى لاى مرۆڤ به یه‌كێك له گرنگترین پێداویستییه‌كانى ده‌ژمێرێت كه له دواى پێداویستییه‌كانى فیزیۆلۆژیكى وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه و سێكس دێتن و بۆ مانه‌وه‌ى مرۆڤ به پێویستى ده‌زانێت.
هه‌ر له‌و راسته‌دا، سه‌رپێبوون (ئینتیما) به یه‌كێك له‌و هۆكار و فاكته‌رانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه ئاستى هه‌ستكردن به ئاسایشى ده‌روونى لاى مرۆڤ به‌رز ده‌كات. سه‌رپێبوون و په‌یوه‌ستبوون، به بچووكترین نموونهكانییهوه وه‌ك منداڵێك له باوه‌شى دایكێك، و هاوژینێك له باوه‌شى هاوسهرهكیدا، و تاكێك له نێو خێزان و كۆمهلگهیهكهیدا، پێشانده‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه تا چه‌ند و چۆن سه‌رپێبوون بۆ پاراستنى مرۆڤ له مه‌ترسییه‌كانى ژیانى گرنگ و پێویستن.
سه‌رچاوه‌كانى زانستى ده‌روونناسى ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه، ئاسایشى ده‌روونى لاى كه‌سێك بوونى هه‌یه كه هه‌ست بكات پێداویستییه‌كانى مادى و كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤییهكانى تێر و دابینكراو بن، و ژیانى له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌بێ، و له‌و كاته‌دایه كه ده‌گۆترێت ئه‌و تاكه هه‌ست به گۆنجان و سازان ده‌كات و تام و چێ ژله ژیان و كار و ره‌فتاره‌كانى وه‌رده‌گرێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاسته‌كانى خۆدۆزینه‌وه و خۆبهدهستهوههێنان (self-actualization).
به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه سه‌رپێبوون یه‌كێكه له فاكته‌ره گرنگه‌كانى بوونى ئاسایشى ده‌روونى، و زانایانى سایكۆلۆژى و له‌وانه‌ش سولیڤان، واى بۆ ده‌چن كه سه‌رپێبوون ئاستى هه‌ستى ئاسایشى ده‌روونى لاى مرۆڤه‌كان به‌رز ده‌كات، و هه‌مان بیرۆكه و بۆژوون لاى زانایكیترى وه‌ك پۆرته‌ر هه‌یه، كه بڕواى وایه سه‌رپێبوون بۆ گرووپ و ده‌سته و ده‌زگایه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كێكه له پێداویستییه‌كانى هه‌ر مرۆڤێك، و له‌گه‌ڵیشیدا به‌شداریى تاك له‌و بڕیارانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌وه، یه‌كێكن له پێداویستییه‌كانى هه‌ستكردن به ئارامى و ئاسووده‌یى و ئاسایشى ده‌روونى لاى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه. و ماسلۆش په‌یوه‌ندى نێوان سه‌رپێبوون و ئاسایشى ده‌روونى به‌و جۆره روون ده‌كاته‌وه كه كاتێك مرۆڤێك هه‌ست به بوونى خۆى له نێو نیشتمان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌كات كه تیایدا دوژمناتى و ناكۆكییه‌كان بوونیان نیه و خۆشه‌ویستى و یه‌كتر قبووڵكردن باڵا ده‌سته، له‌و كاته‌دا تاك هه‌ست به ئارامى و ئاسووده‌یى ده‌كات.
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌ك كوردستاندا، گرنگیى بابه‌ته‌كانى ئاسایشى سایكۆلۆژى و سه‌رپێبوون ئه‌و كاته زیاتر هه‌ست پێكرا كه بینیمان رێكخراوى تاریكپه‌رستانى داعش په‌لامارى هه‌رێمى كوردستانیاندا و ئاسایشى ده‌روونى تاكى كوردستان كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیى ئه‌م رێكخراوه، و هه‌ستكردنى تاكى كوردستانى به بوون له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ناوى هه‌رێمى كوردستان و گیانفیدایى و به‌رگرى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان به سه‌رپه‌رشتیى راسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، و سه‌رپێبوون بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى تاكى كوردستانى زیاتر هه‌ست به ئارامى و ئاسووده‌یى بكات و ئاسایشى ده‌روونى لاى ئه‌و پارێزراو بێت و ئاستى خۆڕ‌اگرى له‌به‌رده‌م ئه‌و رۆژه سه‌ختانه بۆ ئه‌و تاكه ئاسانتر بێت.
له سۆنگه‌ى ئه‌م تێڕوانینه‌یه ده‌بینین كه هه‌ستى سه‌رپێبوون به كوردستان لاى تاكى كوردى، له قۆناغى ئێستادا له هه‌ر سات و كاتێكی‌تر به پێویست و گرنگ ده‌زانرێتن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌رگه‌ى ته‌نگ و چهلهمهكانى ژیان بگرێت، چ له‌سه‌ر ئاستى كه‌سێتى و چ له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ هه‌ست به ئاسایشى ده‌روونى بكات و به كه‌مترین زیان له دۆخه سه‌خته‌كان ده‌ربازى ببێتن.
https://xebat.net/ku/?p=157319
*ئه‌و گۆتاره له ژماره‌ى 6445 رۆژنامه‌ى خه‌بات له رێكه‌وتى 20/12/2022 لاپه‌ڕه‌ى 9 بڵاو بۆوه‌ته‌وه.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ/ كۆلیژى په‌روه‌رده

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*