سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی دارایی و نەوتی حوسییەکان
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر دوو کەس و پێنج قەوارەی ئابووریدا ڕاگەیاند: کە تۆمەتبارن بە پاڵپشتیکردنی حوسییەکان.
ئەم کەس و لایەنانە ڕۆڵیان هەبووە لە پاڵپشتیکردنی گرووپی حوسییەکان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتی دەکات و خۆلادان لە سزاکان لە ڕێگەی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە.
بەیاننامەیەکی فەرمی کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە ئەو کەس و لایەنانە ڕاستەوخۆ بەشدارییان کردووە لە دابینکردنی دارایی ئۆپەراسیۆنەکانی حوسییەکان لەڕێگەی بەدەستهێنانی ملیۆنان دۆلار لە قازانج، ئۆپەراسیۆنێک کە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی دەریایی و هێڵەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی دروست دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
