عەتری میسكی ئاسك

عەتری میسكی ئاسك

جۆرە ئاسكێك هەیە كاتێ لە دایك دەبێ لە خوڕسك شتی بچوك بەدیار دەكەوێ لەگەڵ گەورەبوونیدا، كە بەرەبەرە پڕ و گەورە دەبێ و وەك گرێیەكی بچوكی لێ دێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئێشوئازار بۆ ئاسكەكە و وای لێ دەكات ڕێگەیەك بدۆزێتەوە بۆخۆ ڕزگاركردن لەو ئازارە، ئەویش بە خۆخشاندن لە دار یان بەرد. لە ناو ئەو گرێ بچوكەدا شلەیەكی خەستی بۆنخۆش هەیە، كە مرۆڤ لە ئاسكەكە دەری دەهێنێت و دواتر وشك دەبێتەوە و بەكار دەهێنرێ لە دروستكردنی عەتردا.

 

Top