چیتر بەرنامەی تەلەفزیۆنی(the late show)بەردەوام نابێت
لە ڕووداوێكی چاوەڕوان نەكراودا كە بووە جێی سەرنجی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان,میدیاكار و پێشكەشكار(ستیڤن كۆلبێرت)دوای 10 ساڵ پێشكەش كردنی بەرنامەی تەلەفزیۆنی(the late show) كە بەرنامەیەكی هونەری سیاسی گفتوگۆ و ڕەخنەئامێزە لە نوێترین ئەڵقەیدا ڕاگرتنی بەرنامەكەی بە بینەران ڕاگەیاند,كە ئەم بەرنامەیە نزیكەی 33 ساڵ لە دڕەنگانی شەودا لە شاشەی CBSی ئەمریكی بەردەوام بوو و بۆ یەكەمجار ساڵی 1993 نووسەر و ڕگەیەندكار(دەیڤد لێترمان) بووە پێشكەشكاری بەرنامە تەلەفزیۆنییەكە,تا ئەو كاتەی كە لە مانگی ئایاری 2026 دوایین ئەڵقەی نمایش بكات.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەردەوامنەبوونی ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە لە زاری ستیڤن كۆلبێرت پێشكەشكاری بەرنامەكەوە ڕاگەیەندرا كە ئەمەش بووە جێی دڵتەنگی زۆرێك لە بینەرانی ئەم بەرنامەیە,لەبارەی ڕاگرتنی بەرنامەی(the late show),دوای سوپاس و پێزانینی بۆ پاڵپشتیی هەوادار و بینەری بەرنامەكەی و دەستخۆشی لە ستافی بەرنامەكە,ستیڤن كۆلبێرت ئاماژەی پێدا كە تەنها یەك ڕۆژە بە بڕیارەكەی زانیوە,وە باسی لەوە كرد كە لە سەرەتای پێشكەشكردنی بەرنامەكە ساڵی 2015 تاوەكو ئەمڕۆ خاڵی جەوهەری لە سەركەوتنی بەرنامەكە بۆ كاری بە كۆمەڵ و هاوڕێیەتی و ئەو ستافە دەگەڕێتەوە.
هەروەها لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەرپرسانی كەناڵی CBS ئاماژەیان پێدا كە ڕاگرتنی ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە تەنها پەیوەندی بە باری دارایییەوە هەیە و هیچ پەیوەندی بە ئەدا و ناوەڕۆكی بەرنامەكەوە نییە,هەروەها ڕایانگەیاند كە لە بەرنامەیاندایە وەكو ڕێزلێنانێك لە توانا و كۆششی ستیڤن كۆلبێرت لە نێو بەرنامەكەوە ئاهەنگێك سازبكەن بە بەشداری ملیۆنان لە هەوادار و بینەرانی لە ماوەی 10 مانگی تەمەنی بەرنامەكە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
