جاشبوون- وشه‌كی دانه‌بڕاو له‌مێژووی كورد
لە مێژووی کورد، «جاش» و «خۆفرۆش» ناونیشانێکن بۆ ئەو کەسانەی كه‌بەئامانجی تێکشکاندنی خەڵکی خۆیان, وه‌ك ئامرازێكی دژمن و دژبە نیشتیمان دەستبەکاربوون, جاش نەك تەنها کەسایەتیه‌كی خیانەتکارە، بەڵکو نیشانەی پەستان و فڕۆشتنی خاك و شەرف و ڕێزە, ئامرازێكه بۆ دروستكردنی فشاری ناوخۆیی بۆ تێكدانی ئارامی و ئاژاوه‌گێری و ئیرهابی فكری.
جاش و خۆفرۆش ئەوەكه‌سانه‌ن کە بۆ دەسەڵات و پاره، خۆیان و خه‌لك و خاك و نیشتیمان ده‌فرۆشن, نموونه‌ی علی و غالب و ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدو سه‌دانی دیكه كه‌خیانه‌ت و خۆفرۆشی و جاشبوونیان به‌لاوه موقه‌ده‌س بووه!
ده‌بینین ڕۆژانه هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گروپه میلیشیان به‌ده‌رۆن ده‌كرێته ئامانج, ئه‌م جاشانه كه‌هه‌میشه خه‌ركی لایڤی فه‌یسبوك و ئیرهابی فكری و به‌لاڕیدابردنی خه‌ڵكن, به‌وشه‌یه‌ك داكۆكی له‌خه‌ڵك و نیشتیمانه‌كه‌یان ناكه‌ن دژبه‌م سته‌می داگیركه‌ران!
به‌وشه‌یه ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژیه زه‌ق و ئاشكرا ناكه‌ن كه ئاسایشی و ئارامی و ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه !
نه‌ته‌وه‌ی كورد, كه به‌درێژایی مێژوو قوربانی ده‌ستی جاش و خۆفرۆش بووه, پێویسته زۆر هۆشیارتر بڕوانێت و جاشه‌كان بناسێته‌وه, كه‌به‌نازناوی جۆراوجۆری وه‌ك ڕه‌وت و به‌ره‌و چاو‌دێر و ڕێكخراوی هاوكاری مرۆیی هاتوونه‌ته ژووره‌وه‌و, شه‌رعیه‌ت به‌ده‌ستدرێژی و سته‌مكاری داگیركه‌رده‌ده‌ن و پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه!
گرنگه تێبگه‌ین هه‌ركه دوژمن بیه‌وێت نەتەوەیەك تێکبشکێنێت، دەست دەکات بە بەکارهێنانی جاشە ناوخۆیه‌كان, ئەوانە به‌كه‌مترین نرخ و ده‌سه‌ڵات، ئامادەن هەمووشتەك بفرۆشن.
ئه‌م دیارده‌ی جاشبوونه كه‌بۆته وشه‌كی دانه‌بڕاو له‌مێژووی كورد، له‌وه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه‌نەتەوە کۆنترۆڵی سروشتی و هۆشیاری خۆی لەدەست دەدات و هێز و هۆشی بە دژمن دەسپێرێت, خۆشه‌ویستی نیشتیمان و هۆشیاری گشتی نامێنێت, ئاگادار نییە لە شێوەی دژایەتیكردنی و جاوبه‌ست ده‌كرێت.
بەهێزترین چەك دژبه جاش و خۆفرۆشان، هۆشیاری نیشتمانییە, نەتەوەیەکی به‌ئاگا و سەقامگیر، دەتوانێت دژ بەو پڕۆسەیە بۆستێته‌وه‌و كۆتایی به‌جاش و خۆفرۆش بهێنێت.

ئـــهحــمــهد گـــلــی