بەم خۆراكانە خۆت لە نەخۆشیی شەكرە بپارێزە

بەم خۆراكانە خۆت لە نەخۆشیی شەكرە بپارێزە

نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو زیاتر تووشی كەسانی تەمەن ناوەڕاست دەبێت، كەمیی چالاكیی فیزیكی، بۆماوە، هەروەها زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بەرزدەكەنەوە. بە هەرحاڵ، ئەگەر لە ڕیسكی تووشبوون دابیت، ئەوا دەتوانیت بە گرتنەبەری چەند هەنگاوێك خۆت لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە بپارێزیت یان بەلای كەم تەمەنی تووشبوون دوابخەیت. جگە لە ئەنجامدانی چالاكیی فیزیكی و خۆپاراستن لە كێشی زیاد و قەڵەوی، هەڵبژاردنی خۆراكێكی تەندروست و هاوسەنگ ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن. ئەو خۆراكانەی كە هاندەرن بۆ جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن بریتین لە: ماسیی چەور وەكو سالمۆن، تونە، ماكارێل، هێررینگ Herring، ساردین، سەوزە گەڵا تاریكەكان وەكو سپێناغ یان خاس، ئاڤۆكادۆ، شوفان كە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی تواوە، سیر، زەیتی زەیتوون كە چەورییە ناتێرە یەكانییەكان لەخۆدەگرێت، كە هانی میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز دەدات، برۆكۆلی، ماستی گریكی، پاقلەمەنییەكان، هەروەها كاكڵەكانی گوێز یان باوی.

Top