ئامێری درووستكردنی چاڵی ڕوومەت
July 16, 2025
رەنگا و ڕەنگ
پێشتر شێوە و جوانكاریی ڕووخسار كراوە، سەرەتای ئەو هەوڵەش لە میانی جەنگی دووەمی جیهانیدا بوو، ئەو كات تەنیا بۆ ئەو ئافرەتانەی چاڵی ڕوومەتیان هەبووە پزیشكانی پسپۆڕی جوانكاری پەنایان بردووتە بەر دروستكردنی ئامێرێكی تایبەت، كە لەسەر ڕووخسار بۆ ماوەیەكی درێژ دادەنرێت، كە وای دەكرد چاڵ لە ڕوومەتەكاندا دروست بكات. ئەو ئامێرەی دانانی چاڵی ڕوومەت لە ئەمریكا ساڵی 1945 بەكار هاتووە، بەڵام دواتر بیرۆكەی ئەوەیان بۆ هات ئەو هەنگاوە بۆ منداڵانی تازە لەدایكبوو ئەنجام بدەن، چونكە لەو تەمەنەدا پێكهاتەی ڕووخساریان هەر كردار و نەخشێكی لەسەر بكرێت دواتر دەمێنێتەوە.
